Intro
Kurdisk • کردی

لۆڤه‌لین ڕیهه‌ل بره‌ننا

سه‌رۆکی هه‌ڵبژارده‌ی دایکان و باوکان (FUG)

به‌بیروبۆچوونی تۆ چی گرنگه‌ بۆ ئه‌و بیانىیه نوێیانه‌ که‌ دێن بۆ نه‌رویج بیزانن له‌سه‌ر دیدی نه‌رویج بۆ په‌روه‌رده‌کردنی مناڵ؟

هه‌موو دایک و باوکێک ئاره‌زووی باشترین شت ئه‌کات بۆ مناڵانیان، و حه‌ز ئه‌که‌ن ژیانی مناڵانیان له‌و ژیانه‌ی که‌ خۆیان هه‌یانبووه‌ خۆشتر بێت.

پێم وایه‌ که‌ ئه‌بێ بۆ بیانىیه‌کان بسه‌لمێنرێت که‌ چاوه‌ڕوانىیه‌کانی کۆمه‌ڵگا چىیه‌ لێیان وه‌کو دایک و باوک به‌جۆرێک که‌ به‌باشترین شێوه‌ ئاگاداری مناڵه‌کانیان بن.

قوتابخانه‌ چ چاوه‌ڕوانىیه‌کی لێیان هه‌یه‌؟ باخچه‌ی مناڵان چ چاوه‌ڕوانىیه‌کی لێیان هه‌یه‌؟ بنکه‌ی ته‌ندروستی؟ گرنگه‌ له‌به‌رخاتری مناڵ بیر له‌م پرسیارانه‌ بکرێته‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتی دایک و باوکێتی بپارێزرێت.

چۆنه‌ بۆ مناڵان که‌ له‌ناو دوو فه‌رهه‌نگی "ئێمه‌" یی و "من" یدا ئه‌جووڵێته‌وه‌؟

بۆ زۆرێک له‌ مناڵان ئه‌وه‌ کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌‌ که‌ ئه‌بێ ڕووبه‌ڕووی زۆر کێشمه‌کێشی داب و نه‌ریت و به‌هاکان ببنه‌وه‌. ئه‌و شته‌ی له‌ ماڵه‌وه‌دا دروسته‌، له‌وانه‌یه‌ له‌ قوتابخانه‌ هه‌ڵه‌ بێت و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌. گه‌وره‌ساڵان زۆرتر خه‌ریکی ئایین و جیاوازی نێوان فه‌رهه‌نگه‌کانن وه‌ک له‌وه‌ی ئاگاداری مناڵه‌کان بن. گرنگه‌ له‌ بیرمان بێت که‌ مناڵ خۆی بارودۆخه‌که‌ی خۆی هه‌ڵنابژێرێت.

ئایا هه‌ستت به‌ به‌هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن کردووه‌؟

ئه‌توانم نمونه‌یه‌کت بۆ بهێنمه‌وه‌؟ کاتێک مناڵ بووم و هه‌ڵه‌یه‌کم ئه‌کرد، باوکم ئه‌یووت: "که‌ قسه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌که‌م ته‌ماشای خواره‌وه‌ بکه‌، ڕێزم بگره‌". کاتێک له‌ قوتابخانه‌ هه‌ڵه‌یه‌کم ئه‌کرد، مامۆستا ئه‌یووت: "که‌ قسه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌که‌م ته‌ماشای ناو چاوه‌کانم بکه‌".

چ ئاره‌زوویه‌کت هه‌یه‌ بۆ ئاینده‌؟

من هیوام وایه‌ که‌ له‌ به‌رخاتری مناڵ بتوانین یه‌کسانی و هاوبه‌هایی نێوان مرۆڤه‌کان ببینین. ئه‌مه‌یان ئاسانتره‌ له‌وه‌ی که‌ خۆمان به‌ جیاوازىیه‌کانه‌وه‌ ببه‌ستینه‌وه‌.

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no