Intro
Kurdisk • کردی

مه‌همه‌ت سافاک

ڕاوێژکاری فه‌رمانگه‌ی کار له‌ دراممن

به‌ بیروبۆچوونی تۆ ئه‌و بیانىیانه‌ که‌ تازه‌ هاتوون بۆ نه‌رویج چىیان بۆ گرنگه‌ بیزانن له‌سه‌ر بازاڕی کار له‌ نه‌رویجدا؟

گرنگه‌ که‌ بیانىیه‌کان فێری زمانی نه‌رویجی ببن. وه‌ ئه‌وه‌ش گرنگه‌ فێری بن که‌ بازاڕی کار له‌ نه‌رویج چۆن ئه‌سووڕێت. وه‌ شاره‌زای هه‌ردوو یاسا فه‌رمی و نافه‌رمىیه‌کان ببن. هه‌موو کرێکارێک ئه‌بێ هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی بکات له‌سه‌ر کاره‌که‌ی. زۆر گرنگه‌ که‌ بیانىیه‌کان به‌ زووترین کات پلانه‌ تاکىیه‌ چالاکىیه‌کانیان دابنێن. پلانه‌که‌ ئه‌بێ واقعی بێت.

فه‌رمانگه‌ی کار چ چاوه‌ڕوانىیه‌کی له‌ بیانىیه‌کان هه‌یه‌؟

فه‌رمانگه‌ی کار چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ئه‌کات که‌ بیانىیه‌کان به‌ نه‌رویجی قسه‌ بکه‌ن و کۆرسی سه‌ره‌تایی فێربوونی زمانیان ته‌واو کردووه‌. بیانىیه‌کان، وه‌ک هه‌ر که‌سێکی تر له‌ نه‌رویج، ئه‌بێ ڕازی بن به‌و کۆرس و پێشنیار و پراکت و کارانه‌ی پێشکه‌شیان ئه‌کرێت. به‌بێ ته‌جروبه‌ و به‌ڵگه‌کان سه‌خته‌ کار ده‌ست بکه‌وێت. ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ له‌ بیانىیه‌کان ئه‌که‌ین که‌ چالاک بن.

بیانىیه‌کان چ چاوه‌ڕوانىیه‌کیان له‌ فه‌رمانگه‌ی کار هه‌یه‌؟

له‌و بڕوایه‌دان که‌ فه‌رمانگه‌ی کار کاریان بۆ په‌یدا ئه‌کات. فه‌رمانگه‌ی کار په‌یوه‌ندی دروست ئه‌کات له‌ نێوان خاوه‌نکار و کرێکاردا و له‌سه‌ر کاره‌ واڵاکان زانیاری ئه‌دات. خودی دامه‌زراندنه‌که‌ بابه‌تێکه‌ له‌ نێوان خاوه‌نکار و کرێکاردا. فه‌رمانگه‌ی کار پرۆژه‌ی هاوکاری هه‌یه‌ و ئه‌توانێت داواکارانی کار پێ بگه‌یه‌نێت. داواکاره‌کان ئه‌بێ خۆیان بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و کار په‌یدا بکه‌ن.

ئایا هه‌ستت به‌ به‌هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن کردووه‌؟

ته‌جروبه‌ی ئه‌وه‌م کردووه‌ که‌ هه‌ندێک له‌ بیانىیه‌کان تێناگه‌ن که‌ گرنگه‌ زانیاری دروست له‌سه‌ر خوێندن و ته‌جروبه‌کانی پێشوویان بده‌ن. هه‌ندێک که‌س بیر له‌وه‌ ناکاته‌وه‌ که‌ ئه‌م زانیارىیانه‌ گرنگه‌ کاتێک ئه‌یانه‌ویت پلانێکی چالاکی دروست بکه‌ن. هه‌ندێکیش به‌ خۆشىیه‌وه‌ ئاماژه‌ ئه‌که‌ن به‌ توانایىیه‌کی زۆرتر له‌وه‌ی که‌ له‌ ڕاستیدا هه‌یانه‌.

چ ئاره‌زوویه‌کت هه‌یه‌ بۆ ئاینده‌؟

بیانىیه‌کان ئه‌بێ به‌ زووترین کات یارمه‌تی وه‌ربگرن بۆ ڕێنمایی دروست و پێگه‌یاندن تا بتوانن ببن به‌ یارمه‌تیده‌ری خۆیان.

هیوادارم که‌ زۆرترینیان کاریان ده‌ست بکه‌وێت و ئه‌مه‌ کارێکه‌ که‌ به‌ دڵیان بێت.

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no