Intro
Kurdisk • کردی

ئه‌فشان ڕه‌فیق

نوێنه‌ری پارتی ڕاست له‌ په‌رله‌ماندا (پێشووتر)

به‌ بیرو بۆچوونی تۆ، ئه‌و بیانیه‌ نوێیانه‌ له‌ نه‌رویج چی گرنگه‌ بیزانن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای نه‌رویج؟

گرنگه‌ به‌ زووترین کات و شێوه‌یه‌کی ئاسایی فێری مێژوو، سیسته‌می سیاسی، یاسا و بڕیاره‌کانی نه‌رویج و ئه‌رک و مافه‌کانیان وه‌کو هاووڵاتىیه‌کی نه‌رویجی ببن.

کۆمه‌ڵگای نه‌رویجی چ چاوه‌ڕوانىیه‌کیان له‌ بیانىیه‌کان هه‌یه‌؟

که‌ ئه‌وان پابه‌ندی یاسا و بڕیاره‌کانی نه‌رویج بن و له‌ ناو کۆمه‌ڵگای نه‌رویجیدا بگونجێن.

وه‌ بیانىیه‌کان چ چاوه‌ڕوانىیه‌کیان له‌ کۆمه‌ڵگای نه‌رویجی هه‌یه‌؟

که‌ فه‌رهه‌نگی خۆیان، ڕه‌گه‌ز و داب و نه‌ریتیان بپارێزن. که‌ ڕێزی بیرکردنه‌وه‌ و ئایینی جیاوازیان بگیرێت. زۆربه‌یان حه‌ز ئه‌که‌ن کارێکیان ده‌ست بکه‌وێت به‌ زووترین کات یارمه‌تیده‌ری خۆیان بن، به‌ڵام له‌ بازاڕی کاردا ڕوبه‌ڕووی چه‌وساندنه‌وه‌ به‌ هۆی ڕه‌گه‌زیان ئه‌بنه‌وه‌. چه‌وساندنه‌وه‌ به‌هۆی ڕه‌گه‌ز و دواتر که‌مبوونی تێكه‌ڵبوون مه‌سه‌له‌یه‌که‌ که‌ به‌لای منه‌وه‌ زۆر گرنگه‌، ئێمه‌ ئه‌زانین که‌ زۆر که‌س به‌ هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌ که‌مینه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی تره‌، له‌ بازاڕی کاردا ئه‌چه‌وسێته‌وه‌. ئه‌زانین که‌ ئه‌وان گرفتی په‌یداکردنی کاریان هه‌یه‌ و ئه‌وانه‌ش که‌ کاریان ده‌ست ئه‌که‌وێت، توانایی کاری باشتریان هه‌یه‌. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانی و ته‌وه‌قوعیان به‌رزتره‌ له‌م کاره‌. زۆریان گرفتی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ خوێندنه‌که‌یان که‌ له‌ ووڵاته‌که‌یان و ئه‌و پیشه‌یه‌ که‌ هه‌یان بووه‌ په‌سه‌ند ناکرێن له‌ نه‌رویج. له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌مه‌وێ کار بکه‌م بۆ ئاسانتر په‌سه‌ندکردنی خوێندن و پیشه‌ی بیانی، به‌ جۆرێک که‌ مرۆڤه‌ به‌ تواناکان به‌ پێی شاره‌زایی خۆیان، کاریان ده‌ست که‌وێت. هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کۆکین که‌ کارکردن کلیلی تێکه‌ڵبوونێکی سه‌رکه‌وتوانه‌یه‌. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ببین به‌ هاووڵاتیه‌کی ته‌واو به‌نرخی کۆمه‌ڵگای نه‌رویجی، چاره‌نوسازه‌ که‌‌ هه‌موو که‌سێک ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ست که‌وێت خۆی و خێزانه‌که‌ی خۆی بژێنێت.

ئه‌مه‌ش هه‌یه‌ که‌ زۆر له‌ چالاکىیه‌کان پێویستیان به‌ هێزی کار هه‌یه‌. له‌ هه‌مانکاتدا زۆر له‌ که‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌تىیه‌کان گرفتی په‌یداکردنی کاریان هه‌یه‌. له‌ بارودۆخیکی ئاوهادا پێموایه‌ که‌ پێچه‌وانه‌یىیه‌ که‌ داواکارانی کار که‌ ناوی بیانىیان هه‌یه‌ هه‌تتا بۆ چاوپێکه‌وتنیش بانگ ناکرێن ئه‌گه‌رچی له‌ نه‌رویج خوێندنیان هه‌بووه‌ یان شایسته‌یىیه‌ پێویسته‌کانیان به‌جێیه‌. ئه‌مه‌ جه‌نگ کردنه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ مرۆیىیه‌کان، شتێک که‌ کۆمه‌ڵگای نه‌رویجی هێزی ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی نىیه‌. کێبه‌رکێ لێره‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ چۆن په‌یوه‌ندىیه‌کان ئه‌خرێنه‌ کایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانی زۆرتر که‌ ئاره‌زووی کارکردنێکی باشتریان هه‌یه‌، بتوانن ئاسانتر بچنه‌ ناو بازاڕی کاره‌وه‌. چاره‌سه‌رىیه‌کی ئاسانمان له‌ ده‌ستا نىیه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێکه‌وه‌ هاوکاریمان هه‌بێت بۆ دامه‌زراندنی کرێکار له‌سه‌ر کار و ژیانێکی بازرگانی. بێجگه‌ له‌مانه‌ ئه‌بێ به‌ ڕاشکاوی کاربکرێت بۆ گۆڕینی زۆرینه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی خاوه‌نکارانی که‌ وا ئه‌زانن ته‌نها "مناڵانی وه‌ک یه‌ک باشتر یاری ئه‌که‌ن". ئه‌ساس ئه‌وه‌یه‌ که‌ وه‌رگری کاره‌که‌ توانایی ئه‌نجامدانی هه‌یه‌، نه‌ک له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ چ ڕه‌گه‌زێکه‌.

ئایا هیچ هه‌ستت به‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتن کردووه‌؟

نه‌خێر، به‌ڵام پێم وایه‌ به‌ر له‌ هه‌ر شتێک خه‌تای ئه‌وه‌یه‌ که‌ من له‌ نه‌رویج له‌ دایک بووم و لێره‌ش گه‌وره‌ بووم، کۆمه‌ڵگایه‌ک که‌ تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ئه‌ناسم و زمانی نه‌رویجیش زۆر باش ئه‌زانم. ئه‌مه‌یان ئه‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ شانسی به‌هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتن که‌متر بێته‌وه‌.

چ ئاره‌زوویه‌کت هه‌یه‌ بۆ دواڕۆژ؟

ئاره‌زووم کۆمه‌ڵگایه‌که‌ که‌ مافی جیاواز بوون هه‌ر که‌س مسۆگه‌ر بکرێت. هه‌موو مرۆڤێک، جیاواز له‌وه‌ی سه‌ به‌ چ نه‌ژادێکه‌، ده‌رفه‌ته‌کانیان بۆ به‌گه‌ڕخستنی توانایىیه‌کانیان یه‌کسان بێت: کاریان ده‌ست که‌وێت، یارمه‌تیده‌ری خۆیان بن، خۆیان و خێزانه‌که‌یان به‌خێوبکه‌ن. ئه‌بێ سه‌ره‌کیترین شتی ئه‌وه‌ بێت که‌ مرۆڤه‌کان تاکه‌ تاکه‌ خزمه‌ت بکرێن به‌ڕیزلێگرتنێکی یه‌کسان به‌ بۆنه‌ی تێکه‌ڵبوون و تایبه‌تمه‌ندىیه‌کانیان، دوور له‌وه‌ که‌ کێیه‌، یا له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ چ نه‌ژادێکه‌.

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no