Intro
Kurdisk • کردی

سه‌عدی ئه‌مه‌جی

نوێنه‌ری پارتی چه‌پی سۆسیالیست له‌ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی دراممن

به‌ بیروبۆچوونی تۆ بۆ ئه‌و بیانىیه‌ نوێیانه‌، چی گرنگه‌ بیزانن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای نه‌رویجی؟

گرنگه‌ بیانىیه‌کان سه‌باره‌ت په‌یوه‌ندی نه‌رویجىیه‌کان له‌گه‌ڵ ئایین شتێک بزانن. ئه‌بێ تێبگه‌ن که‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ که‌ له‌ کۆمه‌ڵگای نه‌رویجیدا ئه‌بینن له‌لایه‌ن مه‌سیحىیه‌کانه‌وه‌ په‌سه‌ند ناکرێن. بۆ نمونه‌ زۆر له‌ بیانىیه‌کان خه‌ڵکی سه‌رخۆش له‌ کۆتایی هه‌فته‌دا له‌سه‌ر جاده‌ ئه‌بینن. له‌به‌رئه‌وه‌ پێیان وایه‌ که‌ نه‌رویجىیه‌کان هه‌موویان ئه‌خۆنه‌وه‌ و ئه‌و شێوازه‌ ژیانه‌ له‌ مه‌سیحیه‌ته‌وه‌یه‌. به‌ڵام وا نىیه‌. گرنگه‌ که‌ بزانرێت ئایین له‌م ووڵاته‌ وه‌کو زۆر له‌ ووڵاتانی تر نابینرێت. زۆر له‌ نه‌رویجىیه‌کان دینداریش نین.

شتێکی تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ بیانىیه‌کان زۆر جار خه‌ڵکی نه‌رویج ئه‌بینن که‌ نوێنه‌رایه‌تی زۆربه‌ی نه‌رویجىیه‌کان ناکه‌ن. به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌ که‌ مێردمناڵانی بیانی زۆر جار له‌گه‌ڵ مێردمناڵه‌ نه‌رویجىیه‌کان ئه‌که‌ونه‌ کێشه‌ و گرفته‌وه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ ئاسانه‌ بڕوا بکرێت که‌ هه‌موو نه‌رویجىیه‌کان وه‌کو ئه‌م مێردمناڵانه‌ و خێزانه‌کانیانن.

له‌و بڕوایه‌دام گرنگه‌ که‌ فێربوون له‌سه‌ر نه‌رویجی و داب و نه‌ریتیان بۆ بیانىیه‌کان سه‌رنجڕاکێش بێت. ئه‌بێ فێری کریسمه‌س و پۆسکه‌ بن و بۆنه‌ پیرۆزه‌کان ڕێز لێبگرن. ئه‌گه‌ر بیانىیه‌کان بیانه‌وێ نه‌رویجىیه‌کان بناسن، ئه‌بێ فێربن نه‌رویجىیه‌کان ره‌فتار و ژیانیان چۆنه‌ و شاره‌زای یاسا نه‌نووسراوه‌کان بن. کاتێک که‌ نه‌رویجىیه‌کان ئه‌بینن خۆیان ئامن ئه‌بینن.

کۆمه‌ڵگای نه‌رویجی چ جاوه‌ڕوانىیه‌کی له‌ بیانىیه‌کان هه‌یه‌؟

کۆمه‌ڵگای نه‌رویجی زۆر چاوه‌ڕوانی له‌ هه‌ر مرۆڤێک هه‌یه‌ که‌ له‌ نه‌رویج ئه‌ژی، چ نه‌رویج بن چ بیانی. کۆمه‌ڵگا چاوه‌ڕوانیه‌که‌ی له‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خۆمان بخه‌ینه‌ ناو یاسا و بڕیاره‌کان و په‌یڕه‌ویان بکه‌ین. له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتوودا زۆر چاوه‌ڕوانی هه‌یه‌. ئێمه‌ ئه‌بێ هه‌م له‌ کار و هه‌م له‌ خوێندندا سه‌رکه‌وتوو بین، خێزانه‌که‌مان ئه‌بێ ژیانێکی باشی هه‌بێت و مناڵه‌کان چاودێری بکرێن. ئه‌و که‌سه‌ که‌ نه‌توانێت ئه‌م داواکارىیانه‌ به‌جێبهێنێت، به‌ ئاسانی ده‌رناچێت.

پێم وایه‌ کۆمه‌ڵگا هه‌ندێک داواکاری نابه‌جێشی هه‌یه‌ له‌ هه‌ندێک له‌ بیانىیه‌کان. نه‌رویجىیه‌کان خۆیان تا ئێستا له‌ قسه‌ و باس کردن له‌سه‌ر جه‌نگ که‌ 60 ساڵ پێش ئێستا کۆتایی پێهاتووه‌، ته‌واو نه‌بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وا له‌ بیانىیه‌کان وا له‌ بیانىیه‌کان که‌ ڕابردوویه‌کی ناخۆشیان هه‌بووه‌ هه‌موو به‌سه‌رهاته‌ سه‌خته‌کانیان له‌ بیربکه‌ن و به‌زووترین کات پێش که‌ون.

وه‌ چاوه‌ڕوانی بیانىیه‌کان له‌ کۆمه‌ڵگای نه‌رویج چىیه‌؟

له‌و بڕوایه‌دام که‌ جاوه‌ڕوانىیه‌کانی بیانىیه‌کان پێشتر زۆرتر بوون. له‌ ساڵانی 1980 زۆر له‌ بیانىیه‌کان هه‌بوون که‌ پێیان وابوو ئه‌بێ کۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو شتێک که‌ پێویستیان پێی بوو، ئاماده‌ بێت. ئه‌مڕۆ بیانىیه‌کان چ چاوه‌ڕوانىیه‌کیان هه‌یه‌، دڵنیا نیم، به‌ڵام وا ئه‌زانم که‌ زۆربه‌یان واقعبینانه‌ترن. لێره‌دا جیاوازی زۆرتر هه‌یه‌ له‌ نێوان بیانىیه‌کان له‌ ڕه‌چه‌ڵه‌کی جیاجیان.

ئایا هه‌ستت به‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتن کردووه‌؟

من ئه‌زانم که‌ زۆربه‌ی ئه‌و زانیارىیانه‌ی که‌ بیانىیه‌ک ده‌ستی ئه‌که‌وێت له‌لایه‌ن که‌سوکاری خۆیانه‌وه‌یه‌. ئه‌م زانیارىیانه‌ زۆر جار ڕاست نین و به‌ هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنێک درووست ئه‌که‌ن. ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتنانه‌ سه‌خته‌ له‌ بیر بکرێن.

ئه‌گه‌ر بیانىیه‌کان خۆیان نه‌هێننه‌ مه‌یدان و خۆیان له‌ ناو کۆمه‌ڵگادا نیشان نه‌ده‌ن، له‌وه‌ ئه‌ترسم که‌ چه‌ند گروپێکی بیانی هه‌‌ستن به‌ دامه‌زراندنی چینێکی نزمی نوێ له‌ نه‌رویج. هیوادارم بیانىیه‌کان چالاک بن له‌ به‌شداری ژیانی کۆمه‌ڵگه‌دا. هیوادارم که‌ بیانىیه‌کان له‌ ژینگه‌ی دراوسێتیدا دیار بن، بۆ نمونه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی گه‌ڕه‌که‌کان و له‌گه‌ڵ نه‌رویجىیه‌کاندا به‌شدار بن له‌ کاره‌ هه‌ره‌وه‌زىیه‌کاندا.

بیر له‌وه‌ بکه‌ره‌وه‌ که‌ مێردمناڵان هه‌م شانازی به‌ ڕابردووی باب و پایرانیان ئه‌که‌ن و هه‌م هه‌ست ئه‌که‌ن که‌ نه‌رویجین.

کاتێک له‌ جاده‌یه‌کی دراممن تورکێک ئه‌بینم و لێی ئه‌پرسم: "خه‌ڵکی کوێیت؟" هیوادارم ئه‌م وه‌ڵامه‌م بداته‌وه‌ :"من خه‌ڵکی دراممنم!"

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no