Intro
Kurdisk • کردی

مه‌رسیما سه‌هیج

ڕاوێژکاری به‌رنامه‌ له‌ سه‌نته‌ری پێگه‌یاندنی بیانىیه‌کان له‌ شاره‌وانی ترۆندهایم

بۆ ئه‌و بیانىیانه‌ی که‌ نوێ هاتوون بۆ نه‌رویج چی گرنگه‌ که‌ بیزانن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای نه‌رویج؟

پێم وایه‌ که‌ زۆر گرنگه‌ بۆ بیانىیه‌کان که‌ بزانن ئێمه‌ له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتدا ئه‌ژین که‌ به‌ یاسا و ده‌ستوری ڕێکوپێک به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت. نه‌رویج ووڵاتێکی ئاسایشه‌ که‌ هاووڵاتیانی خۆی ئه‌پارێزێت. باج دان شتێکه‌ که‌ هه‌موو که‌س سوودی لێ وه‌رئه‌گرێت. هه‌تا ئه‌گه‌ر که‌سێک ته‌نها بێت. بیانىیه‌کان هه‌روه‌ها ئه‌بێت ئه‌وه‌ بزانن که‌ ده‌رفه‌تی خوێندنیان لێره‌ بۆ ئه‌ڕه‌خسێت، بزانن چۆن له‌و توانایىیانه‌ له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێناویانه‌ که‌ڵک وه‌برگن. گرنگه‌ که‌ بیانىیه‌کان هێواش هێواش کاریان ده‌ست بکه‌وێت تا بتوانن خۆیان و خێزانه‌که‌یان به‌خێو بکه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ نه‌رویج خۆش بژین گرنگه‌ تۆڕێکی فراوان ساز بکه‌ن. ده‌رباره‌ی نه‌رویجىیه‌کان ئه‌بێ بزانن که‌ وه‌رزش و ژیانی هه‌وای ئازاد بۆچی پێوسیت یان گرنگه‌، که‌ دایک و باوکان مناڵه‌کانیان بۆ زۆر چالاکی کاتی ئازاد ئه‌نێرن، و زۆر داب و نه‌ریتی ئاماده‌بوون له‌سه‌ر کاتی بڕیاردراو زۆر گرنگه‌.

وه‌کو ڕاوێژکاری پرۆگرام چ چاوه‌ڕوانىیه‌کت له‌و بیانىیانه‌ هه‌یه‌ که‌ به‌شداری پرۆگرامی ئاشناکردن ئه‌که‌ن؟

چاوه‌ڕوانیم له‌و بیانىیه‌ نوێیانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ چالاکانه‌ به‌شداری ئاماده‌کارىیه‌کانی پلانی پرۆگرام بن و پێشنیاریان هه‌بێت بۆ چالاکىیه‌کان. هیوادارم که‌ تێبگه‌ن پرۆگرامی ئاشناکردن یارمه‌تی ئه‌دات بۆ ده‌سپێکردنی ڕێگای سه‌رکه‌وتن. هه‌موو به‌شداران وه‌ک یه‌ک نین و ئه‌و توانایىیه‌یان ئه‌بێت بۆ بنیاتنانی ئاینده‌یان. زمانی نه‌رویجی کلیلی کردنه‌وه‌ی زۆر له‌ ده‌رگاکانی کۆمه‌ڵگه‌ی نه‌رویجىیه‌. بیانىیه‌کان له‌ پرسیاره‌کانیان سوود وه‌رئه‌گرن. و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ده‌ستپێشخه‌ر و کراوه‌بن کاتێک له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاری پرۆگرام قسه‌ ئه‌که‌ن.

بیانىیه‌کان چ چاوه‌ڕوانىیه‌کیان له‌ پرۆگرامی ئاشناکردن هه‌یه‌؟

ئه‌وان جاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن که‌ به‌ جددی وه‌ربگیرێن و پرۆگرامی ئاشناکردن له‌ بواری ئابووریدا دڵنیایان بکات. بڕوا ئه‌که‌م که‌ زۆر له‌ بیانىیه‌کان چاوه‌ڕوانىیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ پرۆگرامی ئاشناکردن بۆیان ئاسان بکات که‌ په‌یوه‌ندىیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی نه‌رویجیدا. چاوه‌ڕوانىیان وه‌رگرتنی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ بازاڕی کار و ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ره‌. زۆربه‌یان هه‌روه‌ها ئه‌یانه‌وێت له‌ناو چالاکی جیاجیادا له‌ ده‌ره‌وه‌ی کاتی قوتابخانه‌دا بن.

ئایا هه‌سست به‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتن کردووه‌؟

هه‌ندێک جار بیانىیه‌کان ڕۆڵی پرۆگرام به‌ هه‌ڵه‌ تێ ئه‌گه‌ن. له‌ سه‌ره‌تای پرۆگرامی ئاشناکردندا به‌شداران زۆر یارمه‌تی به‌کرده‌وه‌ (پراتیکی) وه‌رئه‌گرن. و له‌ کۆتاییدا هیوادارین که‌ بیانىیه‌کان خۆیان کاره‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن.

ئاره‌زووی تۆ بۆ ئاینده‌ چىیه‌؟

هیوادارم به‌شدارانی پرۆگرامی ئاشناکردن توانایىیه‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌کانیان به‌کاربهێنن، و له‌ هه‌موو ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی که‌ پرۆگرامی ئاشناکردن و کۆمه‌ڵگا پێشکه‌شیان ئه‌کات سوود وه‌ربرگرن. هه‌روه‌ها هیوادارم که‌ ئه‌م پرۆگرامه‌ وه‌ک پێشنیاز به‌سوود وه‌ربگیرێن و ببنه‌ هۆی پێشکه‌وتنی تاک تاکی به‌شداربووانی.

سه‌رکه‌وتن له‌ تێکه‌ڵبوون دا ئه‌رکی هه‌موو که‌سێکه‌، به‌ تایبه‌تی بیانی خۆی. له‌به‌رئه‌وه‌ش گرنگه‌ که‌ ئه‌وانه‌ی به‌شداری پرۆگرامی ئاشناکردنن، هه‌روه‌ها هاوکار بن له‌ گۆڕین و پێشخستنی پلانی خۆیان و به‌ دوایدا بچن. کاروباره‌ بازرگانی و به‌شه‌ فه‌رمىیه‌کان ئه‌بێ به‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر خه‌ڵکی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک بیانی دابمه‌زرێنن نه‌ک به‌س له‌ خۆیان بن.

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no