Intro
Kurdisk • کردی

ڕاوه‌ماسی له‌ کاتی ئازاددا

©Kjell-Erik Moseid/Samfoto©Kjell-Erik Moseid/Samfoto

ڕاوه‌ماسی له‌ کاتی ئازاددا ماسی گرتنێکه‌ بۆ خۆشی خۆمان له‌ کاتی ئازاددا. زۆربه‌ی ڕاوچیانی ماسی له‌ کاتی ئازاددا به‌س بۆ خۆیان و خێزانه‌که‌یان ماسی ئه‌گرن، نه‌ک بۆ فرۆشتن.

له‌ نه‌رویجدا نزیکه‌ی نیوه‌ی دانیشتووانی گه‌وره‌ساڵ جارێک یا چه‌ند جارێک ئه‌چن بۆ ڕاوه‌ماسی. ئه‌گه‌ر به‌راورد بکرێت نزیکه‌ی %80 مناڵ و مێردمناڵانیش ئه‌م کاره‌ ئه‌که‌ن. به‌ دڵنیایىیه‌وه‌ ئه‌توانین ئه‌و ماسیه‌ که‌ له‌ ڕووبار و ده‌ریاوه‌ گیراوه‌ بخۆین.

پێش ئه‌وه‌ی بچین بۆ ڕاوه‌ماسی ئه‌بێ ئاشنای یاسا و بڕیاره‌کانی ڕاوه‌ماسی له‌ کاتی ئازاددا بین. دوو باجی جیاواز هه‌یه‌ که‌ پێویست ئه‌کات پێش ڕاوه‌ماسىیه‌که‌ بیده‌ین. ئه‌م خه‌رجانه‌ خه‌رجی ماسی گرتن و کڕینی کارتی ماسی گرتنن. خه‌رجىیه‌کان ته‌نها بۆ ڕاوه‌ماسی له‌ ڕووبار و گۆم و ده‌ریاچه‌ ناوه‌کىیه‌کان به‌کاردێن. ڕاوه‌ماسی له‌ کاتی ئازاددا بۆ هه‌موو که‌س له‌ ناو ده‌ریادا به‌ خۆڕایىیه‌. بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ڕاوه‌ماسی له‌ کاتی ئازاددا ته‌ماشای لای ڕاسته‌وه‌ بکه‌.

خه‌رجی ڕاوه‌ماسی

که‌سانی سه‌روو 16 ساڵ که‌ ئه‌یانه‌وێ له‌ ڕووبار و گۆم که‌ ماسی لاکسی تیایه‌ ماسی بگرن، ئه‌بێ باجی ماسیگرتن بده‌ن به‌ ده‌وڵه‌ت. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌ قولاپ له‌ ده‌ریادا ماسی لاکس، شۆ ئۆڕه‌، و شۆ ڕۆیه‌ بگرین، پێویست ناکات باج بده‌ین. نابێ بۆ گرتنی ماسی ئاوی سوێر به‌ قولاپ یان ئامێری تر باج بده‌ین. مناڵ و مێردمناڵی ته‌مه‌ن خوار 16 ساڵ نابێ باجی ماسیگرتن بده‌ن.

له‌ فه‌رمانگه‌ی پۆست و بانک ئه‌توانین جیرۆی چاپکراوی ئاماده‌ بۆ دانی باجی ماسیگرتن وه‌ربگرین. ئه‌توانین هه‌ر له‌وێش پاره‌که‌ بده‌ین. و له‌ بیرت بێت که‌ وه‌سڵه‌که‌ بپارێزیت!

باجی ماسیگرتن ئه‌کرێت ڕاسته‌وخۆ بدرێت به‌:

Direktoratet for naturforvaltning,7485 Trondheim

ژماره‌ی حساب بانک: 76940502620

ئیمزای خۆت له‌سه‌ر وه‌سڵه‌که‌ بنوسه‌. ئه‌مه‌ وه‌ک کارتی باجی ماسیگرتن به‌کاردێت.

هه‌روه‌ها ئه‌توانرێت باجی ماسیگرتن به‌ ڕێگه‌ی ئینته‌رنێتیش بدرێت.

کارتی ڕاوه‌ماسی

مافی ڕاوه‌ماسی ماسی ناو خاک، کره‌پس، شۆئۆڕه‌ و شۆڕۆیه‌ له‌ ڕووبار و گۆم هی خاوه‌نه‌ ئه‌سڵیه‌که‌یه‌تی، واته‌ ئه‌و که‌سه‌ که‌ خاوه‌نی ڕووباره‌که‌یه‌. ئه‌بێ کارتی ڕاوه‌ماسی بکڕین بۆ وه‌رگرتنی مافی ڕاوه‌ماسی له‌وێدا. ئه‌م جۆره‌ کارته‌ ئه‌توانین له‌ خاوه‌نه‌ ئه‌سڵىیه‌که‌ی، کۆگای وه‌رزش، فه‌رمانگه‌ گه‌شتیارىیه‌کان، که‌مپه‌کانی گه‌شتیاران و....هتد بکڕین.

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no