Intro
Kurdisk • کردی

نه‌وت

له‌ ناوه‌ڕاستی 60 کاندا ده‌ستکرا به‌ گه‌ڕان به‌ دوای نه‌وتدا له‌ژێر زه‌ریای باکور. ئابوری نه‌رویج له‌و کاتانه‌دا زۆر باش نه‌بوو، بۆیه‌ کۆمپانیا نه‌وتىیه‌ بیانىیه‌کان له‌گه‌ڵماندا بوون بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی چاڵ لێدان. 4 ساڵ چاڵ هه‌ڵکه‌نرا به‌ بێ ئه‌وه‌ی نه‌وت بدۆزرێته‌وه‌. به‌ڵام له‌ 1969 دا گه‌یشتین به‌ بیرێکی نه‌وت.

یه‌که‌م بیری نه‌وتی نه‌رویج به‌ ئێکۆفیسک ناونرا. له‌سه‌ر نه‌خشه‌که‌ ناوی زۆر له‌ چاڵه‌ نه‌وته‌کان ئه‌بینیت. وه‌ک ئه‌بینیت، زۆر بیری نه‌وتی له‌ زه‌ریای ده‌ره‌وه‌ی که‌ناره‌کانی نه‌رویج لێدراون. ئه‌مڕۆ ته‌نها ووڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ که‌ له‌ نه‌رویج زۆرتر نه‌وت ئه‌نێرێته‌ ده‌ره‌وه‌.

ده‌وڵه‌تی نه‌رویج کۆمپانیای نه‌وتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌. ناوی ستاتئۆیله‌ (واته‌ نه‌وتی ده‌وڵه‌ت). بنکه‌ی سه‌ره‌کی ستاتئۆیل له‌ نزیک ستاڤانگه‌ره‌. ستاڤانگه‌ر شاری نه‌وتی نه‌رویجه‌.

نه‌وت وای له‌ نه‌رویج کردووه‌ که‌ ببێت به‌ ووڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند. به‌شێکی گه‌وره‌ی داهاته‌کانی نه‌وت ئه‌خرێته‌ ناو فۆندێکی نه‌وتىیه‌وه‌. هه‌موو ساڵێک پاره‌ی فۆندی نه‌وت زۆرتر و زۆرتر ئه‌بێت. سیاسه‌تمه‌دارانی ناو په‌رله‌مان له‌سه‌ر چۆنێتی به‌کارهێنانی پاره‌ی فۆندی نه‌وت موافق نین. هه‌ندێکیان ئه‌یانه‌وێت پاره‌که‌ سه‌رفی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ئه‌مڕۆی نه‌رویج بکرێت. ئه‌وانی تر ئه‌یانه‌وێت که‌ هه‌رچی زۆرتر بۆ دواڕۆژ دابنرێت.

بیری نه‌وتی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویجبیری نه‌وتی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج

ئه‌گه‌ر ڕۆژێک نه‌رویج هیچی تر پاره‌ی نه‌وتی نه‌مێنێت، چی ڕوو ئه‌دات؟

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no