Intro
Kurdisk • کردی

بابه‌تی 7 پێکهاته‌ی دانیشتووان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سروشت

18000 ساڵ پێش ئێستا نه‌رویج به‌ سه‌هۆڵ داپۆشرابوو. هێواش هێواش گه‌رمتر ئه‌بوو، سه‌هۆڵ ئه‌توایه‌وه‌، و یه‌که‌م مرۆڤه‌کان نزیکه‌ی 11000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ به‌سه‌ر سه‌هۆڵدا کۆچیان کرد. به‌ ڕاوشکاری ئاژه‌ڵ ئه‌ژیان. بۆ دروستکردنی ئامێر به‌ردیان به‌کارئه‌هێنا، و جلوبه‌رگیان له‌ پێستی ئاژه‌ڵ دروست ئه‌کرد. ئه‌و کاته‌مان به‌ سه‌رده‌می به‌رد (چاخی به‌ردین) ناو ناوه‌.

به‌ره‌ به‌ره‌ هه‌وا گه‌رمتر ئه‌بوو، و دارستانی گه‌وره‌ په‌یدا ئه‌بوون. مرۆڤ ده‌ستی کرد به‌ جووتیاری و ڕاگرتنی ئاژه‌ڵ. فێری چنین و دروستکردنی جلوبه‌رگ له‌ خوری مه‌ڕ بوو. چه‌قۆ، ته‌ور و ئامێری تریان له‌ ئاسن دروست ئه‌کرد. خێزانی‌ گه‌وره‌ پێکه‌وه‌ ئه‌ژیان. باپیر ڕابه‌ری مه‌زرا بوو. به‌ خێزانێکی وه‌ها گه‌وره‌یان ئه‌ووت هۆز. هه‌موو که‌سێک، ئاسایش، به‌رگری و یارمه‌تى له‌ هۆزی خۆی وه‌رئه‌گرت. کێشه‌ی نێوان هۆزه‌‌کان له‌ شوێنێكی وه‌ک دادگادا چاره‌سه‌رئه‌کرا. هه‌ندێک هۆزه‌‌کان ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌هێز ئه‌بوون، و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی تری ئه‌وروپا بازرگانىیان ئه‌کرد.

له‌ ساڵی 793 مرۆڤه‌کانی نه‌رویج هێرشیان کرده‌ سه‌ر دێری (کڵێسای) لینده‌ر سفارنه‌ی که‌نار ده‌ریا له‌ باکوری به‌ریتانیا. بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژووی ئه‌وروپادا خه‌ڵکی باکور ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕا. سویدىیه‌کان، دانیمارکىیه‌کان و نه‌رویجىیه‌کان که‌شتی باشیان هه‌بوو و گه‌شتی ده‌ریایی درێژیان ئه‌کرد. پێیان ئه‌ووترا ڤیکینگ. ئه‌وان بازرگانىیان ئه‌کرد، تاڵانیان ئه‌کرد و شه‌ڕیان ئه‌کرد و کۆیله‌یان ئه‌گرت. ڤیکینگه‌کان ئایینی خۆیان و خودای زۆریان هه‌بوو. زۆر له‌ ڤیکینگه‌کان له‌ نه‌رویج کۆچیان ئه‌کرد و له‌ شوێنه‌کانی تر نیشته‌جێ ئه‌بوون.

©O. Væring Eftf. AS©O. Væring Eftf. AS

ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ئیزافه‌یه‌‌ بۆ سه‌ر بابه‌تی 7 ی په‌ڕتوکی فێرکردنه‌‌که‌. لێره‌دا ده‌رباره‌ی ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌خوێنن:

  • هاتوچۆ
  • سامه‌کان
  • نه‌وت
  • مافی هه‌موو که‌س
  • ڕاوه‌ماسی کاتی ئازاد
  • ئاژه‌ڵه‌ بنه‌ڕه‌تىیه‌کانی نه‌رویج

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no