Intro
Kurdisk • کردی

زه‌واجی زۆره‌ملێ

زه‌واجی زۆره‌ملێ واته کوڕێک یان کچێک به‌ فشاری بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی له‌گه‌ڵ که‌سێکی تردا زه‌واج بکات. ئه‌م فشاره‌ ئه‌کرێ هه‌م جه‌سته‌یی و هه‌م ده‌روونی بێت. له‌ نه‌رویج قه‌ده‌غه‌یه‌‌ به‌ فشار وا له‌ که‌سێک بکرێت که‌ زه‌واج بکات. و دادگای نه‌رویجی زه‌واجی زۆره‌ملێ به‌ ته‌جاوزێکی جدی ئه‌ژمێرێت. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش قه‌ده‌غه‌یه‌ که‌ که‌سێک مناڵه‌که‌ی خۆی بباته‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج و له‌وێ زه‌واجی پێ بکات.

له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زه‌واجی زۆره‌ملێ له‌ نێو گه‌نجه‌ بیانىیه‌کاندا، باسێکه‌ که‌ هه‌میشه‌ قسه‌ و باسی له‌سه‌ر ئه‌کرێت. سیاسه‌تمه‌داران و که‌سانی تر زه‌واجی زۆره‌ملێ به‌ گرفتێکی جدی ئه‌بینن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن چاره‌یه‌کی بۆ بدۆزنه‌وه‌ بۆ ڕاوه‌ستان و نه‌هێشتنی.

یاسای نه‌رویج بۆ زه‌واجکردن چێ ئه‌ڵێت؟

"ژن و مێرد مافی یه‌کسانیان هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ره‌کانیان. زه‌واج ئه‌بێ ئازادانه‌ به‌ موافه‌قه‌تی خۆی بێت". له‌ (مافی زه‌واج 1a§)

"له‌ حاڵه‌تی زه‌واجی زۆره‌ملێ به‌ لێدان، پێشێلکردنی ئازادی، فشاری نادروست یا ڕه‌فتارێکی تری دژی یاسا یان به‌ هه‌ڕه‌شه‌کردنی که‌سێک بۆ زه‌واجکردنی به‌زۆر، سزادان لانی زۆر 6 ساڵه‌. هاوکاریکردنیش له‌م کاره‌دا هه‌مان ئه‌م سزادانه‌ی بۆ هه‌یه‌". له‌(یاسای سزادان 222§، ڕیزی دووه‌م)

زۆر هه‌وڵ له‌ ئارادا هه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی مرۆڤه‌ گه‌نجه‌کان که‌ هه‌ست ئه‌که‌ن له‌ژێر فشاردان بۆ ئه‌وه‌ی زه‌واج بکه‌ن.

بۆ نمونه‌ سه‌نته‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سووری ئۆسلۆ (ORKIS) ته‌له‌فونێکی هه‌یه‌ تایبه‌ت به‌ زه‌واجی زۆره‌ملێ. ئه‌توانیت ته‌له‌فونی بۆ بکه‌یت ئه‌گه‌ر پێویستت به‌ یارمه‌تی هه‌بێت یان بته‌وێت له‌گه‌ڵ که‌سێک قسه‌ بکه‌یت. وه‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ که‌ له‌وێ کار ئه‌که‌ن ئه‌رکی ڕازهه‌ڵگرتنیان هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ پێویست ناکات ناوی خۆت بڵێیت. ته‌له‌فون کردن بۆ ئه‌وێ به‌ خۆڕایىیه‌. ئه‌توانن هه‌موو ڕۆژێک له‌ نێوان کاتژمێر 09.00 و 18.00 ته‌له‌فون بکه‌ن. ژماره‌ی ته‌له‌فون: 81555201

چۆن زۆرهێنان لێک ئه‌ده‌یته‌وه‌؟

بۆچی کۆمه‌ڵگای نه‌رویجی وه‌ک گرفتێک ته‌ماشای زه‌واجی زۆره‌ملێ ئه‌کات؟

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no