Intro
Kurdisk • کردی

ڕوخسه‌تی کاتی سکپڕی و پاره‌ی مناڵبوون

ئه‌و دایک و باوکانه‌ که‌ کاری به‌ مووچه‌یان له‌ لانی که‌م 6 له‌ 10 مانگی کۆتایی پێش ماوه‌ی کۆمه‌ک ده‌ست پێ کردبێت، مافی ڕوخسه‌تیان هه‌یه‌ بۆ نه‌چوونه‌ سه‌ر کار له‌گه‌ڵ پاره‌ی مناڵبوون به‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مناڵبوون و کاتی دوای ئه‌و.

پاره‌ی مناڵبوون عاده‌ته‌ن وه‌ک مووچه‌ی ته‌واون، به‌ڵام به‌ 6G سنوورداره‌. (G: واته‌ پاره‌ی دانراو له‌ بیمه‌ی خه‌ڵک. له‌ 1 ی مانگی 5 ی 2007 G1 62.892 کرۆنه‌.)

پاره‌ی مناڵبوون له‌ بنه‌ڕه‌تدا یا هه‌تا 44 هه‌فته‌یه‌ به‌ مووچه‌ی ته‌واو یان هه‌تا 54 هه‌فته‌یه‌ به‌ %80 مووچه‌ی ته‌واو.

به‌شی (سه‌همی) باوکان

ئه‌گه‌ر دایک و باوک هه‌ردووکیان ئه‌وه‌نده‌ی مافی پاره‌ی مناڵبوونیان کارکردبێت، ئه‌توانن به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ خۆیان به‌ باشتری ئه‌زانن، ماوه‌ی پاره‌ی مناڵبوون له‌ نێوان خۆیان دابه‌ش بکه‌ن، به‌ سنووردانانێکی دیاریکراو. باوک ئه‌بێ لانی که‌م شه‌ش هه‌فته‌ ڕوخسه‌ت له‌ ماوه‌ی یارمه‌تی ده‌ربکه‌ن. به‌‌م شه‌ش هه‌فته‌یه‌ ئه‌ووترێت به‌شی باوکان. ئه‌گه‌ر باوک ئه‌و سه‌همیه‌یه‌ به‌کار نه‌هێنێت، دایک و باوک مافی وه‌رگرتنی مووچه‌ی ڕوخسه‌تیان له‌م شه‌ش هه‌فته‌یه‌دا نامێنێت.

ئاسانکاری گێڕانه‌وه‌ی کات

دایک و باوک هه‌روه‌ها ئه‌توانن ئاسانکاری گێڕانه‌وه‌ی کات له‌ جیاتی ده‌رهێنانی پاره‌ی مناڵبوون بۆ 54 یا 44 هه‌فته‌ وه‌رگرن. واته‌ دایک و باوکه‌کان ئه‌توانن ماوه‌ی کاری که‌مکراو له‌گه‌ڵ ڕوخسه‌ت و پاره‌ی مناڵبوون بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ تێکه‌ڵ بکه‌ن. مرۆڤ ئه‌و پاره‌ کۆکراوانه‌ وه‌رئه‌گرێت ئه‌گه‌ر ئاسانکاری گێڕانه‌وه‌ی کات هه‌ڵبژێرێت، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ ئه‌بێت که‌ مرۆڤ پاره‌ی مناڵبوون به‌ شێوه‌یه‌کی ئاسایی به‌ده‌ستبهێنێت.

بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ڕوخسه‌تی سکپڕی و پاره‌ی مناڵبوون، ته‌ماشای ماڵپه‌ڕی ناڤ‌ بکه‌.

ناڤ

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no