Intro
Kurdisk • کردی

بیمه‌ی مناڵ

ئه‌و خێزانانه‌ که‌ مناڵی ته‌مه‌ن ژێر 18 ساڵیان هه‌یه‌ له‌ ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بیمه‌ی مناڵ وه‌رئه‌گرن. بیمه‌ی مناڵ سه‌ری هه‌موو مانگێک ئه‌درێت و له‌م پارانه‌ باج ناده‌ین. بیمه‌ی مناڵ بۆ هه‌موو که‌سێک وه‌کو یه‌که‌، جیا له‌ مووچه‌ی خێزان.

ئه‌بێ ئه‌وه‌ بزانین که‌ بیمه‌ی مناڵ پاره‌ی دایک و باوکه‌ و هی مناڵ نىیه‌. بیمه‌ی مناڵ دانراوه‌ بۆ دانه‌وه‌ی به‌شێک له‌ خه‌رجىیه‌کانی خێزان که‌ بۆ مناڵی ئه‌که‌ن، وه‌ک بۆ نمونه‌ خه‌رجی به‌رزی ژیان، جلوبه‌رگ، پێڵاو، که‌لوپه‌لی وه‌رزشی و...هتد.

بڕیاری سه‌ره‌کی بۆ دانی بیمه‌ی مناڵ، ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و مناڵ یان مناڵانه‌ی که بیمه‌یان بۆ ئه‌درێت له‌ نه‌رویج ئه‌ژین. ئه‌گه‌ر مناڵ یان مناڵان بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر له‌ 12 مانگ له‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویجدا بژین، وه‌ک بڕیار دایک و باوک مافی وه‌رگرتنی بیمه‌ی مناڵیان نامێنێت. هه‌روه‌ها بیمه‌ی مناڵ ئه‌درێت به‌ دایک و باوکی مناڵێک که‌ له‌ ووڵاتێکی EØS جگه‌ له‌ نه‌رویجدا ئه‌ژین، ئه‌گه‌ر بۆ نمونه‌ یه‌کێکیان له‌ نه‌رویجدا کاربکات.

ئه‌م ڕێژانه‌ی خواره‌وه‌ له‌ 1 ی مانگی 1 ی ساڵی 2007 ئه‌گرنه‌وه‌و نیشانی ئه‌ده‌ن که‌ خێزان بۆ هه‌ر مناڵێک له‌ مانگێکدا چه‌ند وه‌رئه‌گرێت:

  • ڕێژه‌ی ئاسایی 970 کرۆنه‌
  • بۆ ئه‌و مناڵانه‌ی که‌ له‌ فینمارک یان هه‌ندێک شاره‌وانی باکوری ترۆمسن، ڕێژه‌که‌ به‌رزتره‌، که‌ 320 کرۆنی ئه‌چێته‌ سه‌ر.
  • به‌خێوکه‌ری ته‌نها ئه‌توانێت زۆرتر بیمه‌ی مناڵ وه‌ربگرێت. واته‌ بیمه‌یه‌یه‌ک وه‌رئه‌گرن که‌ زیاتره‌ له‌وه‌ی هه‌یانه‌. هه‌روه‌ها به‌خێوکه‌ری ته‌نها ئه‌توانێت بیمه‌ی مناڵی زۆرتر بۆ مناڵی ساوای نێوان 0 و 3 ساڵ وه‌ربگرێت (زیاده‌که‌ 600 کرۆنه‌ له‌ مانگێکدا).

بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر بیمه‌ی مناڵ ته‌ماشای ماڵپه‌ڕی ناڤ بکه‌.

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no