Intro
Kurdisk • کردی

ته‌ئمینکردنی شتی ناوماڵ

ته‌ئمینکردنی شتی ناوماڵ ئیجباری نىیه‌، به‌ڵام زۆر باشه‌ هه‌مانبێت. باشتره‌ که‌ ته‌ئمینی شتی ناوماڵمان هه‌بێت چ خاوه‌نی خانووه‌که‌ و چ کرێچی بین.

ته‌ئمینی شتی ناوماڵ قه‌ره‌بووی زیانی ئه‌م شتانه‌ ئه‌کاته‌وه‌: مۆبله‌کان، رادیۆ، ته‌له‌ڤزیۆن، ئامێری مۆسیقا، جلوبه‌رگ و شتی تر له‌ کاتی سووتان یان لافاو. ته‌ئمین هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئه‌گرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر شتی ناوماڵ له‌ ماڵه‌که‌‌ بدزرێت.

ئێمه‌ خۆمان به‌رپرسیارین که‌ ته‌ئمینێکی ئاوهامان هه‌بێت. ته‌ئمینی شتی ناوماڵ هه‌موو جۆره‌ خانوویه‌ک ئه‌گرێته‌وه‌. کاتێک ته‌ئمینی شتی ناوماڵ ئه‌که‌ین، خۆمان بڕیاری لانی زۆری سنووری نرخی ته‌ئمینه‌که‌ ئه‌ده‌ین. ئه‌گه‌ر سنوورێکی لانی زۆر هه‌ڵبژێرین، بڕێ ته‌ئمینه‌که‌ش به‌رز ئه‌بێت. به‌ڵام ئه‌مه‌یان بۆ سنووری نزمیش گران ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ڕوودانه‌که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ بێت.

باشتره‌ پێش ئیمزاکردنی هه‌ر ته‌ئمینێکی ناوماڵ، ته‌ماشای نرخ و مه‌رجه‌کانی نووسینگه‌ جیاجیاکانی ته‌ئمین بکه‌یت.

زۆربه‌ی نووسینگه‌کان زانیارىیه‌کی زۆریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانی خۆیان. بۆ نمونه‌ ئه‌توانیت ببینیت نرخی ته‌ئمینێکی شتی ناوماڵ چه‌نده‌.

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no