Intro
Kurdisk • کردی

خاوه‌ندارێتی خانوو

%74 ی ئه‌ندامانی خێزان له‌ نه‌رویج له‌ ناو خانوویه‌کدا ئه‌ژین که‌ خۆیان خاوه‌نین.

شێوه‌ی جیاواز هه‌یه‌ بۆ بوون به‌ خاوه‌نی خانوو. دووان له‌و شێوازه‌ ئاسایىیانه‌ ئه‌مانه‌ن

  • خانووی خۆیی
  • خانوی ناو شوێنی هاوبه‌ش

خانووی خۆیی

خانووی خۆیی ئاساییترین شێوه‌ی خاوه‌ندارێتی خانووه‌. کاتێک ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێ ئێستا خانوویه‌کی خۆیی بکڕین، ئه‌بێ خۆمان بۆ ئه‌و کاره‌ پاره‌ په‌یدا بکه‌ین. ئاسایىیه‌ که‌ له‌ بانک پاره‌ قه‌رز بکه‌ین، به‌ڵام پێویستیشه‌ که‌ خۆمان به‌شێکی نرخی خانووه‌که‌مان هه‌بێت.

زۆر شێوه‌ی خاوه‌نێتی خانوو هه‌یه‌. دوو له‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:

  • خانوویه‌ک که‌ ئێمه‌ به‌ ته‌نها ئه‌بین به‌ خاوه‌نی، بۆ نمونه‌ خانووی ته‌نها
  • به‌شێکی ئاوایی، بۆ نمونه‌ شوقه‌یه‌ک یا خانوی ڕیز

کاتێک له‌ خانوویه‌کدا ئه‌ژین و به‌ ته‌نیا خۆمان خاوه‌نین، خۆمان به‌رپرسیاری هه‌موو شتێکی ئه‌و ماڵه‌ین، هه‌م ئابورىیه‌که‌ی و هه‌م ڕاگرتنه‌که‌شی. ره‌سیدی بۆ نمونه‌ ته‌ئمینی خانوو و خه‌رجی شاره‌وانی (ئاو، پاککردنه‌وه‌،..هتد) ڕێک بۆ خاوه‌نی خانووه‌که‌ ئه‌نێردرێت.

کاتێک که‌ له‌ به‌شێکی ئاواییه‌کدا ئه‌ژین، خاوه‌نی خودی شوقه‌که‌ خۆمانین، به‌ڵام زه‌وی هه‌موو شوقه‌کان هی خاوه‌نی هه‌موو شوقه‌کانه‌. ره‌سیدی بۆ نمونه‌ ته‌ئمینی خانوو و خه‌رجىیه‌کانی شاره‌وانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خاوه‌نانهه‌موو ئاواییه‌که‌ ئه‌نێردێت. خه‌رجىیه‌کان له‌ نێوان خاوه‌ن شوقه‌کاندا دابه‌ش ئه‌کرێت. به‌م خه‌رجیانه‌ ئه‌ووترێت خه‌رجىیه‌ هاوبه‌شه‌کان. خه‌رجىیه‌ هاوبه‌شه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی ئاسایی به‌ پێی ئه‌ندازه‌ی شوقه‌کان دابه‌ش ئه‌کرێن. واته‌ خاوه‌نی شوقه‌یه‌کی بچووک به‌شی خه‌رجی هاوبه‌شه‌که‌ی له‌ خاوه‌نی شوقه‌یه‌کی گه‌وره‌تر که‌متر ئه‌بێت. به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی خاوه‌نی شوقه‌کانی ئاواییه‌ک هیچ قه‌رزێکی هاوبه‌شیان نىیه‌.

خانوی ناو شوێنی هاوبه‌ش

له‌ گه‌ڕه‌کێکدا بینای‌ (شوقه‌، خانوی ڕیز، شوقه‌ی نیمچه‌ ته‌نها، شوقه‌ی ته‌نها) هی ئه‌نجومه‌نی خانوی ناو شوێنی هاوبه‌شن. کاتێک خانوویه‌ک له‌ گه‌ڕه‌کێک ئه‌کڕین، له‌ ڕاستیدا به‌شێکی گه‌ڕه‌که‌که‌یه‌ که‌ ئه‌یکڕین، له‌گه‌ڵ مافی حه‌سانه‌وه‌ له‌ به‌شێکی دیاریکراو.

دوو جۆر خانوی ناو شوێنی هاوبه‌ش هه‌یه‌:

  • خانوی ناو شوێنی هاوبه‌شی گرێدراو به‌ چه‌ندین خانوی نزیک یه‌ک
  • خانویه‌کی سه‌ربه‌خۆی ناو شوێنی هاوبه‌ش

کاتێک شوقه‌یه‌ک له‌ گه‌ڕه‌کێک ئه‌کڕین، بڕێک پاره‌ی دیاریکراو ئه‌ده‌ین. ئه‌م پاره‌یه‌ ئه‌بێ خۆمان په‌یدای بکه‌ین. گرنگه‌ که‌ بزانین که‌ ئه‌م پاره‌یه‌‌ ته‌نها به‌شێکه‌ له‌ نرخی خانووه‌که‌ (شوقه‌که‌). ئێمه‌ ئه‌بێ به‌شێکی قه‌رزی هاوبه‌شی شوقه‌ی ئاوایىیه‌که‌ش بده‌ین که‌ سه‌ر به‌ نرخی دروستی خانووه‌که‌یه‌.

خه‌رجىیه هاوبه‌شه‌کان له‌و‌ جۆره‌ شوقانه‌ به‌شێوه‌یه‌کی نۆرماڵ له‌ شوقه‌یه‌کی خانوویه‌کی شه‌ریکی زۆرترن. ئه‌مه‌ خه‌تای ئه‌وه‌یه‌ که‌ خه‌رجىیه‌ هاوبه‌شه‌کان له‌ شوقه‌کانی ئاواییه‌ک سوود و قیسته‌کانی قه‌رزی هاوبه‌ش، خه‌رجىیه‌کانی شاره‌وانی، بیمه‌ی خانوو، کاره‌بای ژووری هاوبه‌ش، خه‌رجىیه‌ ئیحتیمالىیه‌کانی چاودێری (ڤاکتمێسته‌ر) ئه‌داته‌وه‌.

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no