Intro
Kurdisk • کردی

قه‌رزی خانوو

زۆربه‌ی خه‌ڵک بۆ کڕینی خانوو، له‌ بانک پاره‌ قه‌رز ئه‌که‌ن. ئاسایىیه‌ که‌ بانک داوای ئه‌وه‌ بکات که‌ کڕیاره‌که‌ به‌شی خۆی هه‌ندێک پاره‌ی هه‌بێت (سه‌رمایه‌ی خۆی) به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ هه‌موو نرخی خانووه‌که‌ به‌ قه‌رز وه‌رنه‌گرێت. به‌ڵام بانکه‌کانیش یاسای جیاوازیان هه‌یه‌. بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌بێ چه‌ند سوود بدرێت بۆ قه‌رزه‌که‌ په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌وه‌ که‌ چه‌ند به‌شی نرخی خانووه‌که‌ قه‌رز کراوه‌.

فکره‌یه‌کی باشه‌ که‌ له‌ پێش قه‌رزکردنی پاره‌ بۆ خانوو سه‌یری مه‌رجه‌کانی زۆر بانک بکرێت. قه‌رز بۆ چه‌ندین ساڵ کاریگه‌ری ئه‌بێت له‌سه‌ر ئابوری خۆت و خێزانه‌که‌ت. باشتریش وایه‌ که‌ له‌ شاره‌وانىیه‌که‌تدا له‌ ئاسانکارىیه‌کانی قه‌رز بکۆڵیته‌وه‌ که‌ ئایا تۆ ئه‌گرێته‌وه‌ یان نا. هوس بانک (بانکی خانوو) ئاسانکاری قه‌رزی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ مێردمناڵ و که‌سانی تر که‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی خانوو پێویستیان به‌ یارمه‌تی هه‌یه‌. شاره‌وانی ئه‌م ئاسانکارىیانه‌ به‌ڕێوه‌ ئه‌بات.

له‌ بنه‌ڕه‌تدا دوو جۆر قه‌رزی خانوو هه‌یه‌:

  • قه‌رزی annuite (بڕێکی دیاریکراوی ساڵانه‌)
  • قه‌رزی به‌ دوای یه‌ک

قه‌رزی annuite

قه‌رزی annuite واته‌ قه‌رزه‌که‌ له‌ هه‌موو ئه‌و کاتانه‌دا که‌ ئه‌درێته‌وه‌ بڕه‌که‌ی وه‌ک یه‌که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ به‌ فه‌رز وه‌ربگیرێت که‌ بڕی سووده‌که‌ش نه‌گۆڕێت. له‌ ده‌ست پێکردندا به‌شی سوود به‌رزه‌ و دانه‌وه‌ی قیسته‌کان نزمه‌. که‌م که‌م که‌ قه‌رزه‌که‌ ئه‌درێته‌وه‌، به‌شی سووده‌که‌ که‌متر و قیسته‌که‌ زۆرتر ئه‌بێت. کاتێک سووده‌که‌ ئه‌گۆڕێت، ماوه‌ی دانه‌وه‌کانیش ئه‌گۆڕێت. ماوه‌ی نێوان دوو قه‌رزه‌که‌ وه‌ک خۆی ئه‌مێنێت. خه‌رجی سوودی کۆکراوه‌‌ بۆ قه‌رزی annuite به‌رزتره‌ له‌ قه‌رزی به‌ دوای یه‌ک. زۆربه‌ی خه‌ڵک قه‌رزی annuite هه‌ڵئه‌بژێرن چونکه‌ خه‌رجه‌کانی قه‌رزی مانگانه‌ له‌ ده‌ستپێکدا که‌مترن.

قه‌رزی به‌ دوای یه‌ک

قه‌رزی به‌ دوای یه‌ک واته‌ به‌شی سوود له‌ هه‌موو ماوه‌ی دانه‌وه‌ وه‌ک خۆی ئه‌مێنێته‌وه‌. پاره‌ی سوود، و دوایی هه‌روه‌ها ماوه‌ی دانه‌وه‌کانیش نزمتر ئه‌بنه‌وه‌ که‌ قه‌رزه‌که‌ ئه‌درێته‌وه‌. خه‌رجی سوودی کۆکراوه‌ بۆ قه‌رزی به‌ دوای یه‌ک که‌متره‌ له‌ قه‌رزی annuite چونکه‌ له‌ ده‌سپێکدا به‌شێکی زۆرتر له‌ قه‌رزه‌کان ئه‌ده‌یته‌وه‌.

ئه‌مه‌ نمونه‌یه‌که‌ که‌ دانه‌وه‌ و سووده‌کانی قه‌رزی به‌ دوای یه‌ک و قه‌رزی annuite نیشان ئه‌دات. پاره‌ی قه‌رزکراوی هه‌ردووکیان 1000000 (ملیۆنێک) کرۆنه‌ و سوود %4، هه‌موو ماوه‌ی دانه‌وه‌ 25 ساڵه‌.

ئه‌توانیت حاسیبه‌ی قه‌رزی زۆر له‌ بانکه‌کان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌یان ببینیت. ئه‌توانیت لێره‌دا ئه‌ندازه‌ی پاره‌ی قه‌رز و ماوه‌ی دانه‌وه‌ی جیاوازیان دابنێیت. حاسیبه‌که‌ حساب ئه‌کات که‌ ئه‌بێت هه‌ر مانگێک چه‌ند پاره‌ بده‌یته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌توانیت پێچه‌وانه‌که‌شی بکه‌یت و دابنێیت هه‌موو مانگێک ئه‌توانیت چه‌ند کرۆن بده‌یته‌وه‌ به‌ بانک. حاسیبه‌که‌ پێت ئه‌ڵێت که‌ هه‌موو ماوه‌ی قه‌رزه‌که‌ چه‌ند ئه‌بێت.

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no