Intro
Kurdisk • کردی

ئاماده‌نه‌بوون له‌سه‌ر کار

نه‌خۆشی خۆت

کاتێک که‌ نه‌خۆشیت، ئه‌توانیت نه‌چیته‌ سه‌ر کار و له‌ ماڵه‌وه‌ بمێنیته‌وه‌ و مووچه‌شی ته‌واویشت هه‌بێت. 16 ڕۆژی یه‌که‌م خاوه‌ن کاره‌که‌ مووچه‌که‌ ئه‌دات، دوای ئه‌وه‌ فه‌رمانگه‌ی بیمه‌ پاره‌که‌ ئه‌دات. به‌م 16 ڕۆژه‌ ئه‌ڵێین ماوه‌ی خاوه‌نکار. ئه‌بێ که‌ یه‌که‌م ڕۆژ ناچیته‌ سه‌ر کار، خاوه‌نکاره‌که‌ت ئاگادار بکه‌یته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشی ئاماده‌ نه‌بیت، ئه‌بێ هه‌میشه‌ به‌ڵگه‌ت هه‌بێت. یا به‌ په‌یامی خۆت و یا به‌ په‌یامی پزیشک به‌ڵگه‌ی ئه‌که‌یت.

هه‌روه‌ها کاتێک مناڵه‌کانیشت نه‌خۆشن، مافی وه‌رگرتنی مووچه‌ت هه‌یه‌ که‌ ئاماده‌ی سه‌ر کار نه‌بیت، سه‌باره‌ت ئه‌مه‌ له‌ Intro په‌ڕتوکی به‌شدار، بابه‌تی 5 له‌سه‌ر کار، کارکردن و بازاڕی کار بخوێنه‌وه‌.

په‌یامی خۆیی (ئێگن مێلدینگ)

په‌یامی خۆیی واته‌ تۆ خۆت به‌ڵگه‌ ئه‌نوسیت که‌ نه‌خۆشیت. پێوسیت ناکات بچیت بۆ لای پزیشک. خۆت ئه‌بێ بڕیار بده‌یت که‌ زۆر نه‌خۆشیت و ناتوانیت کار بکه‌یت. یاسا و بڕیار هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ چه‌ند ماوه‌ جارێک ئه‌توانیت په‌یامی خۆیی به‌کار بهێنیت.

ئه‌مانه‌ یاسا ئاسایىیه‌کانن بۆ به‌کارهێنانی په‌یامی خۆیی:

  • له‌ ماوه‌ی 12 مانگدا ناتوانیت له‌ 4 په‌یامی خۆیی زیاترت هه‌بێت.
  • په‌یامی خۆیی ئه‌کرێت یه‌ک، دوو یان سێ ڕۆژ بێت. ئه‌بێ شه‌ممه‌ و یه‌کشه‌ممه‌ش بژمێرین.
  • ئه‌گه‌ر نیوه‌ی ڕۆژێکی کار یا زیاتر ئاماده‌ی سه‌رکار نه‌بیت، ئه‌بێ په‌یامی خۆیی به‌کاربهێنیت.
  • دوای په‌یامێکی خۆیی ئه‌بێ له‌ شانزه‌ ڕۆژ زیاتر تێپه‌ڕێت پێش ئه‌وه‌ی بتوانیت په‌یامێکی تری خۆیی به‌کاربهێنیت.
  • دوای په‌یامێکی نه‌خۆشی ئه‌بێ له‌ شانزه‌ ڕۆژ زیاتر تێپه‌ڕێت پێش ئه‌وه‌ی بتوانیت په‌یامێکی تری خۆیی به‌کاربهێنیت.
  • ناتوانیت له‌ 8 هه‌فته‌ی یه‌که‌می ده‌ستپێکردنی کارێکی نوێدا په‌یامی خۆیی به‌کاربهێنیت.
  • ئه‌بێ خاوه‌نکاره‌که‌ له‌ یه‌که‌م ڕۆژی نه‌خۆشیته‌وه‌ ئاگادار بکه‌یته‌وه‌.

په‌یامی پزیشک

په‌یامی پزیشک واته‌ پزیشک به‌ڵگه‌ی نه‌خۆشی تۆ ئه‌نووسێت. پزیشکه‌که‌ بڕیار ئه‌دات که‌ ئه‌وه‌نده‌ نه‌خۆشیت که‌ ناتوانیت کار بکه‌یت. یاسا و بڕیار هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ چه‌ند ماوه‌ و چه‌ند جار ئه‌توانیت په‌یامی پزیشک به‌کاربهێنیت.

ڕوخسه‌ت (پێرمیشون)

ئه‌گه‌ر جگه‌ له‌ نه‌خۆشی خۆت یان مناڵه‌که‌ت هۆی ترت هه‌بێت بۆ نه‌چوونه‌ سه‌ر کار، ئه‌بێ داوای ڕوخسه‌ت بکه‌یت. مافی خود به‌ خودت نىیه‌ بۆ وه‌رگرتنی ڕوخسه‌ت. خاوه‌نکار‌ بڕیار ئه‌دات بۆت هه‌یه‌ چه‌ند ڕۆژ ڕوخسه‌ت وه‌ربگریت یان نا.

ئه‌توانیت ڕوخسه‌تی به‌ مووچه‌ یان بێ مووجه‌ وه‌ربگریت. سه‌رئه‌نجام خاوه‌نکاره‌که‌ ئه‌م مووچه‌یه‌ت ئه‌داتێ. یاساکانی ڕوخسه‌ت له‌ هه‌موو کارگه‌ و فه‌رمانگه‌یه‌کدا وه‌کو یه‌ک نین.

هه‌ندێک له‌ هۆکانی داواکردنی ڕوخسه‌ت:

  • نه‌خۆشی یان مردنی که‌سێکی نزیک (خێزان، بنه‌ماڵه‌)
  • که‌ مناڵه‌که‌مان بۆ یه‌که‌مجار ئه‌نێرین بۆ باخچه‌ی مناڵان و ڕۆژانی یه‌که‌م ئه‌بێ له‌ لای بین.
  • ڕۆژانی دیاریکراوی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و پیرۆز
  • کاتی لای پزیشک، پزیشکی ددان یان فیسیۆتراپه‌وت (علاج ته‌بیعی)
  • شایی ژن هێنان یان شووکردن (خۆت)
  • گواستنه‌وه‌ له‌ خانوویه‌ک بۆ خانوویه‌کی تر

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no