Intro
Kurdisk • کردی

داوانامه‌ی کار

خاوه‌نکاره‌کان زۆر داوانامه‌ بۆ کاره‌ واڵاکان وه‌رئه‌گرن. له‌ زۆر جاردا داوانامه‌که‌ی تۆیه‌ که‌ بڕیار ئه‌دات بۆ دیدار و گفتوگۆ بانگ بکرێیت. له‌ داوانامه‌که‌تدا به‌ کورتی باسی خۆت و ڕابردووی خۆت ئه‌که‌یت، و بۆچی به‌که‌ڵکی ئه‌م کاره‌ دێیت. گرنگیشه‌ که‌ بیر له‌وه‌ بکه‌یته‌وه‌ که‌ چ شتێک تایبه‌ته‌ سه‌باره‌ت به‌ خۆت‌. چ شایسته‌یی و شاره‌زایىیه‌کت هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره‌؟ کاتێک داوانامه‌که‌ ئه‌نووسیت، بۆت هه‌یه‌ که‌مێک وه‌سفی خۆت بکه‌یت، به‌ڵام هه‌روه‌ها گرنگه‌ که‌ ڕاستگۆ بیت.

داوانامه‌که‌ ئه‌بێ جوان و ڕێکوپێک بێت. باشتریشه‌ که‌ به‌ کۆمپیوته‌ر نووسرابێت. نووسراوه‌ی ناو داوانامه‌که‌ش ئه‌بێ ڕاست بێت، هه‌روه‌ها ئادره‌س، ژماره‌ی ته‌له‌فون و ئه‌و زانیارىیانه‌ش که‌ تۆ ئه‌یده‌یت ده‌رباره‌ی خوێندن و ته‌جروبه‌ ئه‌گرێته‌وه‌.. هه‌ڵه‌ی ئیملاییش جوان نىیه‌ له‌ناو داوانامه‌که‌دا هه‌بێت.

شێوه‌یه‌کی دیاریکراو هه‌یه‌ بۆ داوانامه‌کان. به‌ نووسینی ناو و ئه‌دره‌سی خۆت له‌ سه‌ره‌وه‌ی گۆشه‌ی چه‌پ ده‌ست پێ ئه‌که‌یت. له‌ ژێر ئه‌ودا ناو و ئه‌دره‌سی خاوه‌نکاره‌که‌ی که‌ ئه‌ته‌وێت کاری بۆ بکه‌یت ئه‌نووسیت. جێگه‌ و به‌روار له‌سه‌ره‌وه‌ی گۆشه‌ی ڕاست، له‌ ڕیزی کۆتایی ئه‌دره‌سی خاوه‌نکاره‌که‌ ئه‌نووسرێت.

ئه‌بێ ئه‌م خاڵانه‌ له‌ داوانامه‌که‌دا هه‌بێت:

  • داوای چ کارێک ئه‌که‌یت
  • له‌ کوێوه‌ ئاگاداری ئه‌م کاره‌ کرایت
  • که‌مێک سه‌باره‌ت به‌ خۆت و ئێستا چی ئه‌که‌یت
  • که‌مێک له‌سه‌ر ڕابردووت
  • بۆچێ به‌که‌ڵکی ئه‌م کاره‌ دێیت

له‌ بیرت نه‌چێت که‌ ناوی ته‌واوی خۆت له‌ژێر داوانامه‌که‌دا بنووسیت. داوانامه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ئاسایى ئه‌مانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌بێت:

  • سێ ڤێیه‌ک
  • کۆپی له‌ بڕوانامه‌
  • کۆپی له‌ په‌سه‌ندنامه‌ی کاره‌کانی پێشوو

سێ ڤێ به‌ڵگه‌یه‌که‌ که‌ خوێندن و ته‌جروبه‌کانی خۆت خاڵ به‌ خاڵ به‌ دوای یه‌کدا ئه‌نووسیت.

ته‌ماشای نمونه‌یه‌کی داوانامه‌ی کار له‌ لای ڕاست بکه‌.

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no