Intro
Kurdisk • کردی

سه‌ندیکاکان

©John Petter Reinertsen/Samfoto©John Petter Reinertsen/Samfoto

LO

له‌ 1800 ه‌کاندا (سه‌ده‌ی 19) و سه‌ره‌تای 1900 ه‌کان (سه‌ده‌ی 20) دا ژیان بۆ زۆرێک له‌ کرێکاران سه‌خت بوو. ڕۆژانی کار درێژبوون، مووچه‌ که‌م بوو، و زۆر که‌س له‌ شوێنی مه‌ترسیداردا کاریان ئه‌کرد. گله‌یی و گازنده‌ هیچ سوودێکی نه‌بوو چونکه‌ کار له‌ ده‌ست ئه‌چوو.

که‌م که‌م کرێکاران ده‌ستیان کرد به‌ کۆبوونه‌وه‌ و سازدانی سه‌ندیکاکان. بیریان له‌وه‌ ئه‌کرده‌وه‌ که‌ گۆڕینی ئه‌و شتانه‌ که‌ به‌ دڵیان نىیه‌ ئاسانتر ئه‌بێ ئه‌گه‌ر یه‌کبگرن. یه‌که‌م سه‌ندیکاکان نزیکه‌ی ساڵی 1870 یاسایی کران.

سه‌ندیکاکان زۆر گرنگ بوون بۆ کۆمه‌ڵگای نه‌رویجی. خه‌باتێکی زۆریان کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ کاتی نه‌خۆشی و بێکاریدا بیمه‌ وه‌ربگرن. هه‌روه‌ها خه‌باتیان کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ مووچه‌ی پشوودانمان وه‌ربگرین و ڕۆژانی کارمان کورتتر بێ.

ئه‌مڕۆ گرنگترین ئه‌رکی سه‌ندیکاکان گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ خاوه‌ن کاره‌کاندایه‌ له‌سه‌ر کرێ‌ و مافه‌کانی تر. ئه‌م مافانه‌ ئه‌کرێ کاتی کار، پشوو، مافی فێربوون له‌سه‌رکارو...هتد بن.

کاتێک که‌ ئێمه‌ ئه‌ندامی سه‌ندیکایه‌کین، ئه‌ڵێین ئێمه‌ ڕێکخراوین. هه‌موو مانگێک که‌مێک له‌ مووچه‌که‌مان ئه‌ده‌ین به‌ سه‌ندیکاکه‌. ئه‌مه‌ش پێی ئه‌ووترێ ئابونه‌ی سه‌ندیکا. ئه‌مڕۆ نزیکه‌ی %60 کرێکاران له‌ نه‌رویج ڕێکخراون.

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no