Intro
Kurdisk • کردی

سێ ڤێ

سێ ڤێ به‌ڵگه‌یه‌که‌ که‌ به‌ کورتی باسی ته‌جروبه‌کانی کار و خوێندنی خۆمانی تێدا ئه‌که‌ین. سێ ڤێ زانیاری ئه‌دات به‌و که‌سه‌ی که‌ ڕه‌نگه‌ ببێت به‌ خاوه‌نکارت. کاتێک داوای کار ئه‌که‌ین، هه‌م داوانامه‌ و هه‌م سێ ڤێش ئه‌نێرین.

سێ ڤێ ئه‌بێ زانیاری له‌سه‌ر ئه‌مانه‌ی تێدا بێ:

  • زانیاری شه‌خسی
  • ته‌جروبه‌ی کار
  • خوێندن
  • شتی تر بۆ نمونه‌: زانیاری له‌سه‌ر متمانه‌ بوون پێمان، کاری خۆبه‌خشانه‌ له‌ ڕێکخراوه‌کان، زانیاری کۆمپیوته‌ر، کۆرسێک که‌ بۆی چووین، چه‌ند زمان ئه‌زانین، ئاره‌زووه‌کانی کاتی ئازاد‌، کاری چاودێریکردن و توانایىیه‌کان.
  • په‌سه‌ندکاره‌کان

کاتێک لیستێک له‌ ته‌جروبه‌کانمان ئه‌نووسین، هه‌میشه‌ دوایین کارمان له‌سه‌ره‌وه‌ ئه‌نووسین و ئنجا به‌ پێی کات ئه‌چینه‌ دواوه‌. هه‌روه‌ها بۆ دانانی خوێندنه‌کانیشمان هه‌ر به‌و جۆره‌ ئه‌که‌ین. نمونه‌ی سێ ڤێ له‌ لای ڕاسته‌وه‌ ئه‌بینی.

بۆچی گرنگه‌ که‌ سێ ڤێ جوان و دیاریکراو بێت؟

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no