Intro
Kurdisk • کردی

فه‌رمانگه‌ی کار (ناڤ: ڕێکخراوی کار و خۆشگوزه‌رانی نه‌رویجی

ئه‌رکی سه‌ره‌کی فه‌رمانگه‌ی کار (ناڤ) یارمه‌تیدانی داواکارانی کاره‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی کار له‌ زووترین کاتدا. ناڤ ئاسانکاری ئه‌کات بۆ داواکردنی ئاکتیڤانه‌ی کار و به‌دواداچوونی شه‌خسی و ڕێنوێنی دابین ئه‌کات. ناڤ هه‌روه‌ها کار ئه‌کات بۆ پێگه‌یاندنی داواکارانی کار.

ناڤ زانیارىیه‌کی به‌رینی هه‌یه‌ له‌سه‌ر بازاڕی کاری نه‌رویجی. ناڤ هاوکارىیه‌کی نزیکی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌نکاره‌کان، کاربه‌ده‌ستان و ڕێکخراوه‌کان بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ بێکاری.

وه‌ساته‌ت (که‌وتنه‌ نێوان دوو لایه‌نه‌وه‌)

یه‌کێک له‌ ئه‌رکه‌ گرنگه‌کانی ناڤ ئه‌وه‌یه‌ بکه‌وێته‌ نێوان کرێکار و کاره‌وه‌ واته‌ به‌ره‌و کاری ببات. وه‌ساته‌ت واته‌ کرێکار زانیاری و ڕوونکردنه‌وه‌ سه‌باره‌ت کارێکی دیاریکراو به‌ ده‌ست ئه‌هێنێت. له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ناڤ ئه‌توانیت ڕاگه‌یاندنه‌کانی کاره‌ واڵاکانت (به‌تاڵه‌کانت) ده‌ست بکه‌وێ.

پێگه‌یاندن (ئاماده‌کردن)

داواکارانی کار که‌ پێویستیان به‌ یارمه‌تی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کاریان ده‌ست بکه‌وێ، ئاسانکارىیان بۆ ئه‌کرێت بۆ ڕاهاتن له‌ کارێک و پێگه‌یشتن له‌ ڕێگه‌ی کۆرسی جۆراوجۆر و فێربوونی تری ڕێکخراوه‌وه‌.

به‌رنامه‌ی ئاشناکردنی ناڤ (ناڤ ئینترۆ)

ناڤ ئینترۆ بنکه‌یه‌کی تایبه‌ته‌ که‌ ئه‌رکی تایبه‌تی به‌رپرسیارێتى یارمه‌تی و کۆمه‌کی داواکارانی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک بیانى له‌سه‌ر شانه‌‌. ناڤ ئینترۆ له‌ ئۆسلۆ، بێرگن، کریستیانساند و ترۆندهایم نوسینگه‌ی هه‌یه‌. داواکاران له‌ ووڵاتانی تره‌وه‌ ئه‌توانن داوای هاوکاری له‌ ناڤ ئینترۆ بکه‌ن. ناڤ ئینترۆ‌ له‌گه‌ڵ ناڤی هه‌موو شاره‌وانىیه‌کان بۆ پێشنیاردان به‌ داواکارانی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک بیانی هاوکاری ئه‌کات.

ناڤ ئینترۆ بۆ نمونه‌ ئه‌توانێت ئه‌م یارمه‌تىیانه‌ بدات:

  • گفتوگۆی ڕێنومایی کردن
  • تاقیکردنه‌وه‌ی زمان
  • فێرکردنی ئاماده‌بوون
  • کۆرسی گونجاوی جۆراوجۆر بۆ داواکارانی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک بیانی

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no