Intro
Kurdisk • کردی

بابه‌تی 5 کار، کارکردن و بازاڕی کار

له‌ نه‌رویج به‌شێکی زۆری دانیشتووانی گه‌وره‌ساڵ کار ئه‌که‌ن. نزیکه‌ی %70 ی ژنان و %80 ی پیاوان له‌ کارکردندا چالاکن. نزیکه‌ی نیوه‌ی هه‌موو کرێکاره‌ ژنه‌ چالاکه‌کان، کاری چه‌ند کاتژمێرىیان (دێلتیدسیۆب) هه‌یه‌، له‌ کاتێکدا ته‌نها %13 کرێکاره‌ پیاوه‌ چالاکه‌کان کاری چه‌ند کاتژمێرىیان هه‌یه‌. له‌ ساڵی 2003 دا %55،6 یه‌که‌م نه‌وه‌ی بیانىیه‌کان کاری به‌مووچه‌یان هه‌بوو.

ئه‌وانه‌ی که‌ کار ناکه‌ن بۆ نمونه‌ خوێندکاران، ژنانی ناوماڵ، بیمه‌داره‌کان و داواکارانی کارن.

%3،6 هه‌موو گه‌وره‌ساڵان داواکارانی کارن (مانگی 4 ی 2005). داواکاری کار واته‌ مرۆڤ کارێکی وای نىیه‌ که‌ مووچه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام به‌ دوای کاردا ئه‌گه‌ڕێت و ئاماده‌یه‌ بۆ ده‌ست پێکردنی کار به‌ زووترین کات. %9 دانیشتووه‌ بیانىیه‌کان داواکاری کارن (2005)

©O. Væring Eftf. AS©O. Væring Eftf. AS

ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ئیزافه‌یه‌‌ بۆ بابه‌تی 5 له‌ په‌ڕتوکی فێرکردنه‌که‌دا، لێره‌دا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ زیاتر ئه‌خوێنیته‌وه‌:

  • فه‌رمانگه‌ی کار(ئائێتات)
  • سه‌ندیکاکان
  • سێ ڤێ CV (واته‌ کورته‌یه‌ک له‌ مێژووی خوێندن و کار)
  • داوانامه‌ی کار
  • یاسای شوێنی کار و یاسای پشوو _ به‌ زۆر زمان
  • ئاماده‌نه‌بوون له‌سه‌ر کار
  • ده‌ستکردن به‌ پرۆژه‌ی خۆیی

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no