Intro
Kurdisk • کردی

مێژووی قوتابخانه‌

©J.W. Cappelens arkiv©J.W. Cappelens arkiv

هه‌تا ناوه‌ڕاستی 1700 ه‌کان، زۆربه‌ی نه‌رویجىیه‌کان نه‌خوێنده‌وار بوون. که‌م که‌س هه‌بوو که‌ ئه‌یتوانی بخوینێت و بنووسێت.

به‌لای کڵێساوه‌ گرنگ بوو که‌ خه‌ڵک بیتوانیایه‌ ئینجیل بخوێنێته‌وه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ نه‌رویج یه‌که‌م یاسای قوتابخانه‌ی خۆی له‌ ساڵی 1739 وه‌رگرت. له‌ قوتابخانه‌ مناڵه‌کان فێری مه‌سیحیه‌ت و خوێندن ئه‌بوون. له‌ ساڵی 1827 بابه‌ته‌کانی نووسین، بیرکاری و گۆرانی ده‌ستیان پێ کرد. مناڵان هه‌موو ساڵێک چه‌ند هه‌فته‌ ئه‌چوون بۆ قوتابخانه‌. مناڵانی شاره‌کان له‌ مناڵانی گونده‌کان زۆرتر ئه‌چوون بۆ قوتابخانه‌. مناڵه‌کان له‌ ته‌مه‌نی 7 ساڵان قوتابخانه‌یان ده‌ستی پێ ئه‌کرد، و له‌ ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا ته‌واو ئه‌بوون و ئه‌خرانه‌ به‌ر کڵێسا.

له‌ ساڵی 1936، 7 ساڵ قوتابخانه‌ کرا به‌ ئیجباری. به‌ڵام قوتابخانه‌ بۆ‌ هه‌موو که‌س یه‌کسان نه‌بوو. بۆ نمونه‌ کوڕه‌کان له‌ کچه‌کان زۆرتر بیرکارىیان هه‌بوو، و کچه‌کانیش فێری کاری ناوماڵ و خواردن دروستکردن ئه‌بوون.

دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م (1939-1945) له‌ کۆمه‌ڵگای نه‌رویجیدا بیری یه‌کسانی و هاوبه‌هایی گرنگ بوو. ئه‌مه‌ قوتابخانه‌شی ‌گرته‌وه‌. هه‌موو مناڵێک له‌ قوتابخانه‌ ئه‌و پێشنیازانه‌ که‌ پێشکه‌شیان ئه‌کرا وه‌کو یه‌ک وا بوون. هیچ جیاوازىیه‌ک نه‌ئه‌کرا له‌ نێوان ئه‌و قوتابىیانه‌ که‌ دایک و باوکی ده‌وڵه‌مه‌ند یان هه‌ژاریان هه‌بوو. کوڕان و کچان له‌ قوتابخانه‌ یه‌ک شتیان بۆ ئه‌کرا. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هیچ گرنگىیه‌کی نه‌بوو له‌ کوێی ووڵاتدا ئه‌ژیان.

له‌ 1969 خوێندنی قوتابخانه‌ی ئیجباری‌ کرا به‌ 9 ساڵ، و له‌ ساڵی 1997 خوێندنی قوتابخانه‌ی ئیجباری بۆ هه‌موو که‌س کرا به‌ 10 ساڵ.

©Olav Olsen/Scanpix©Olav Olsen/Scanpix

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no