Intro
Kurdisk • کردی

خوێندنی ئاماده‌یی بۆ گه‌وره‌ساڵان

له‌ مانگی 8 ی 2000 ه‌وه‌ مافی خوێندنی ئاماده‌یی بۆ گه‌وره‌ساڵان بۆته‌ بڕیارێکی یاسایی. ئه‌م مافه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ له‌ پێش 1978 له‌ دایکبوون.

ئه‌و گه‌وره‌ ساڵانه‌ی که‌ مافی خوێندنی باڵایان هه‌یه‌ مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ پێگه‌یشتنی یان کێبرکێی ڕاستیان خشته‌ بکرێت و هه‌ڵبسه‌نگێندرێت. خوێندنه‌که‌یان به‌ پێی پێگه‌یاندنه‌ ڕاسته‌که‌یان پێ ئه‌درێت.

پێگه‌یشتنی ڕاست هه‌موو ئه‌و زانسته‌یه‌ که‌ له‌ ڕێگه‌ی کاری به‌ مووچه‌ و بێ مووچه‌، کۆرس، قوتابخانه‌، چالاکىیه‌کانی کاتی ئازاد و کاری ڕێکخراو به‌ده‌ستمان هێناوه‌.

خوێندنه‌که‌ ئه‌بێ به‌ پێی کات، شوێن، خایاندن و پێشکه‌وتن، نه‌رم بێت. ئه‌مه‌یان ئه‌بێ هه‌روه‌ها به‌ جۆرێک ڕێکبخرێت بۆ‌ ئه‌و گه‌وره‌ساڵانه‌ی که‌ ئاره‌زوو ئه‌که‌ن خوێندنه‌که‌ بگونجێنن له‌گه‌ڵ کارکردن، ژیانی خێزان و ....هتد.

کاری پێگه‌یاندنی ڕاست، ئاماده‌کردنه‌ بۆ خوێندنی کورتتر و تاکی گونجاو‌.

خوێندنه‌که‌ به‌ خۆڕایىیه‌، به‌ڵام ئه‌بێ خوێندکاره‌کان خۆیان پاره‌ی په‌ڕتوکه‌کان و که‌لوپه‌لی تری خوێندن بده‌ن.

پارێزگایه‌ که‌ ئه‌رکی خوێندنی باڵا، ڕاوێژکاری و پلانی تاکی خوێندنی له‌ ئه‌ستۆدایه‌. بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ به‌ پارێزگاکه‌ی خۆته‌وه‌.

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no