Intro
Kurdisk • کردی

په‌سه‌ندکردنی خوێندن و پێگه‌یشتنی کاری له‌ ووڵاتێکی بیانی

زۆر له‌ بیانىیه‌کان که‌ دێن بۆ نه‌رویج، خوێندنیان هه‌بووه‌ یان ته‌جروبه‌ی کاریان هه‌بووه‌‌ له‌ ووڵاتێکی تر. ئه‌گه‌ر تۆ خوێندنت له‌ ووڵاتێکی تر جگه‌ له‌ نه‌رویج هه‌بووبێت، باشتره‌ بۆت گه‌ر خوێندنه‌که‌ت لێره‌ په‌سه‌ند بکرێت.

گرنگه‌ که‌ پرۆسه‌ی په‌سه‌ندکردنی به‌ڵگه‌کان به‌ زووترین کات ده‌ست پێ بکرێت چونکه‌ زۆری پێ ئه‌چێ تا ئه‌نجامه‌که‌ی ته‌واو ئه‌بێ. زۆر ده‌زگا هه‌ن له‌سه‌ر خوێندنه‌ جۆراوجۆره‌کان کار ئه‌که‌ن، به‌ڵام NOKUT (ئۆرگانی میللی بۆ پێگه‌یشتنی خوێندن‌) ئه‌توانێت به‌ڵگه‌کان بنێرێت‌ بۆ ده‌زگایه‌کی دروست. هه‌موو یان به‌شێکی خوێندنه‌که‌، له‌وانه‌یه‌ په‌سه‌ند بکرێ و مرۆڤ له‌وانه‌یه‌ خوێندنه‌که‌ی له‌ نه‌رویج ته‌واو بکات.

بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنی خوێندنه‌ بیانىیه‌کان ته‌ماشای ماڵپه‌ڕی NOKUT بکه‌.

ئه‌گه‌ر تۆ ته‌جروبه‌ی کارێکت هه‌بێ، ئه‌توانیت داوای تاقیکردنه‌وه‌ی پیشه‌که‌ بکه‌یت. گه‌وره‌ساڵان ئه‌توانن له‌ ڕێگه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی پیشه‌ نیشانی بده‌ن که‌ زانیارىیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر چه‌ندین کار یا بواری زانستی. پێشینه‌، خوێندن، ته‌جروبه‌ی کار، زانینی زمان و ئامانجه‌ تایبه‌تىیه‌کان بایه‌خیان پی ئه‌درێت. ئه‌و که‌سه‌ی داوای تاقیکردنه‌وه‌ی کارێک ئه‌کات، ئه‌بێ هه‌ردووک تاقیکردنه‌وه‌ی نه‌زه‌ری و عه‌مه‌لی له‌ چوارچێوه‌ی بابه‌ته‌که‌دا ببێت. دوای تاقیکردنه‌وه‌که‌ مرۆڤ ئه‌توانێت پێشنیاری فێربوون له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ که‌ شاره‌زایی ته‌واوی نىیه‌ له‌سه‌ریان، پێ ببه‌خشرێت. بۆ ئه‌وه‌ی که‌ بتوانێت به‌ڵگه‌ی تایبه‌ت یا به‌ڵگه‌ی ئیشه‌که‌ وه‌ربگرێت. هه‌روه‌ها مرۆڤ ئه‌توانێت به‌ڵگه‌ی نووسراو وه‌ربگرێت که‌ باسی ئه‌و به‌شانه‌ی تێدا کرابێت که‌ مرۆڤ تێیاندا شاره‌زاتره‌.

زۆر یاسای جیاجیا هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ کێ پاره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی پێگه‌یاندنی ڕاست و تاقیکردنه‌وه‌ی پیشه‌ ئه‌دات. له‌گه‌ڵ شاره‌وانىیه‌که‌ی خۆت، فه‌رمانگه‌ی کار، فه‌رمانگه‌ی بیمه‌ دا په‌یوه‌ندی بگره‌ بۆ زانیاری زیاتر.

ئایا تاقیکردنه‌وه‌ی پیشه‌ هیچ ده‌رفه‌تێکت ئه‌داتێ؟

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no