زانکۆ و په‌یمانگاکان زانکۆ له ئۆسلۆ ©Håkon Mosvold Larsen/Scanpixزانکۆ و په‌یمانگاکان له زۆر شوێنی نه‌رویج هه‌ن. هه‌ندێکیان تایبه‌تی و هه‌ندێکیان فه‌رمین. فهرمىیهکان به خۆڕایین. ئه‌توانیت شوێنی خوێندنه‌کان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی نه‌رویج که له لای ڕاستن ببینیت. بۆ ئه‌وه‌ی که وه‌ک قوتابی له زانکۆ یان په‌یمانگاکان وه‌ربگیرێیت، وه‌ک یاسایه‌کی بنچیینه‌یی ئه‌بێ پێگه‌یشتوویی ئاماده‌ییت هه‌بێ. به شێوه‌یه‌کی ئاسایی وه‌رگرتنی کۆرس په‌یوه‌ندی به‌و نمرانهوه هه‌یه که له ئاماده‌یی به ده‌ستهاتوون. په‌رله‌مان بڕیارێکی ده‌رکردووه که زانکۆ و په‌یمانگاکان ئه‌توانن که‌سانێکی گه‌وره‌ساڵ وه‌ربگرن که کێبرکێی فه‌رمیشیان نىیه (واته ستودیهکۆمپیتانسه). به‌ڵام ئه‌بێ داواکاره‌کان کێبرکێیه‌کی نافهرمىیان هه‌بێ که هاوتای ئه‌وه بێت. کێبه‌رکێ هه‌موو ئه‌و زانسته‌یه که له ڕێگه‌ی کاری به مووچه و بێ مووچه، کۆرس، قوتابخانه، چالاکىیه‌کانی کاتی ئازاد و کاری ڕیکخراویهوه به‌ده‌ستمان هێناوه. داواکار ئه‌بێ 25 ساڵ یان زۆرتر بێت ئه‌گه‌ر کێبرکێی نافه‌رمی ئه‌ساسی وه‌رگرتنه‌که‌ی بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌سه له تاقیکردنه‌وه‌که ده‌رچێ که خوێندنه‌که‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێکه، ئه‌کرێ ببێ به کێبرکێی ڕاستی گشتی. کێبه‌رکێی ڕاستی به‌ڵگه‌دار ڕه‌نگه خوێندنه‌که که‌م بکاته‌وه یا پێویست نه‌کات هه‌ندێک تاقیکردنه‌وه‌ی ئاسان بدرێت. |
||
Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no