Intro
Kurdisk • کردی

قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی

©Jeff Cadge/Getty Images©Jeff Cadge/Getty Images

قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له‌ نه‌رویج 10 ساڵه‌. هه‌موو مناڵانێک که‌‌ 6 ساڵ پڕ ئه‌که‌نه‌وه‌ ئه‌چن بۆ قوتابخانه‌.

قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی ئه‌کرێت به‌ دوو به‌شه‌وه‌:

  • قوتابخانه‌ی مناڵان، پۆلی 1 تا 7
  • قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی، پۆلی 8 تا 10.

قوتابخانه‌ی مناڵان

له‌ پۆلی 1-4 بابه‌ت و وانه‌کان له‌ عاده‌ت و ته‌قالیدی باخچه‌ی مناڵان و قوتابخانه‌ پێک دێت. فێربوون جێگه‌ی سه‌رنجدان ئه‌گرێته‌وه‌، و قوتابیان ئه‌بێ شته‌کانیان بۆ سه‌یر بێ و له‌ ڕێگه‌ی یاری کردنه‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ بکه‌ن. فێرکردن به‌ ڕاده‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان ڕێکخراون. له‌ پۆلی 4 بابه‌ته‌کان زۆرتر له‌سه‌ر زانسته‌ جۆراوجۆره‌کان ڕێک ئه‌خرێن.

له‌ پۆلی 5-7 بابه‌ته‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشکراتر ئه‌چنه‌ پێشه‌وه‌. وانه‌کان کارێکی وا ئه‌که‌ن که‌ قوتابیان له‌ به‌شه‌کانی زانستی، توانایی و هه‌ڵوێسته‌کاندا به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بڕۆن. ڕێگه‌یان پێ ئه‌درێ به‌ قوتابیان توانای بیرکردنه‌وه‌ و هێزی ڕه‌خنه‌گرتنیان زۆرتر بێت. ئه‌وان کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ئه‌که‌ن که‌ به‌ شێوازی جۆراوجۆر کێشه‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ن.

قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی

له‌ پۆلی 8-10 گرنگی ئه‌درێته‌ قووڵبوونه‌وه‌ له‌ بابه‌ته‌کاندا و زۆرتر له‌مه‌ڕ وانه‌کان داوایان لێ ئه‌کرێت. قوتابیان ئه‌بێ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆبوون، ته‌رکیز و هاوکاری ڕێبه‌ری بکرێن. له‌ قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی، قوتابیان نمره‌ وه‌رئه‌گرن. 6 باشترین و 1 خراپترین نمره‌یه‌.

بابه‌ت له‌ قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی

له‌ خواره‌وه‌ ئه‌توانیت ببینیت که‌ قوتابیانی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی له‌ نه‌رویج چ بابه‌تێک ئه‌خوێنن:

  • زانستی مه‌سیحیه‌ت له‌گه‌ڵ ئایین_ و زانستی تێگه‌یشتنی‌ ژیان (KRL)
  • زمانی نه‌رویجی
  • بیرکاری
  • کۆمه‌ڵناسی
  • هونه‌ر و کاری ده‌ستی
  • زانسته‌ سروشتىیه‌کان
  • ئینگلیزی
  • زمانی بیانی 2 و 3
  • مۆسیقا
  • خواردن و ته‌ندروستی
  • وه‌رزش
  • بابه‌تێکی هه‌ڵبژارده‌
  • کاروباری ئه‌نجومه‌نی قوتابیان و پۆل
  • چالاکی ئازاد

ئه‌و بابه‌ته‌ی که‌ زۆرترین کاتژمێری هه‌یه‌ زمانی نه‌رویجىیه‌. دوای ئه‌و بیرکاری دێت.

له‌ ساڵانی یه‌که‌می قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی فێرکردن زۆربه‌ی له‌ ڕێگای یاریکردنه‌وه‌ ئه‌بێ. پێت وایه‌ بۆچی وایه‌؟ ئه‌مه‌ت پێ چۆنه‌؟

زانستی مه‌سیحیه‌ت له‌گه‌ل ئایین_ و زانستی تێگه‌یشتنی ژیان (KRL) بۆ هه‌موو قوتابىیه‌ک ئیجبارىیه‌، ئه‌مه‌ت پێ چۆنه‌؟

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no