Intro
Kurdisk • کردی

شانشینی

خێزانی شای نوێ دێن بۆ نه‌رویج  ©Scanpixخێزانی شای نوێ دێن بۆ نه‌رویج ©Scanpix

ڕیشه‌ی شانشینی نه‌رویج ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ هه‌زار ساڵ له‌ مێژوودا‌. دوای دابڕینی یه‌کگرتنه‌که‌ له‌ ساڵی 1905، شازاده‌ی دانیمارکی کارل (له‌ دایک بووی 1872) به‌ شای نه‌رویج هه‌ڵبژێردرا. ناوی نرا هۆکۆنی حه‌وته‌م. 25 ی مانگی 11 ی 1905 له‌گه‌ڵ ماودی ژنی (له‌دایکبووی 1869)، و کوڕه‌ بچوکه‌که‌یان، ئالێکسانده‌ر (له‌دایکبووی 1903) که‌ ناوی نرا ئولاڤ هاتن بۆ نه‌رویج.

شا هارالد پاشایه‌تی له‌ ساڵی 1991 دا وه‌رگرت. ©Tor Richardsen/Scanpixشا هارالد پاشایه‌تی له‌ ساڵی 1991 دا وه‌رگرت. ©Tor Richardsen/Scanpix
شا ئولاڤ له‌ ساڵی 1957 تا 1991 ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو. ©Thorsrud/Scanpixشا ئولاڤ له‌ ساڵی 1957 تا 1991 ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو. ©Thorsrud/Scanpix

شازاده‌ ئولاڤ یه‌که‌م میرات هه‌ڵگری تاجه‌که‌ بوو له‌ سه‌رده‌می ناوه‌ڕاسته‌وه‌ تاکو ئه‌و کاته‌ی که‌ له‌ نه‌رویج گه‌وره‌ بوو. له‌ ساڵی 1929 له‌گه‌ڵ کچه‌ پورێکی خۆی شاکچ (مه‌رتا) که‌ سویدی بوو زه‌واجی کرد. ئه‌م شازادانه‌ سێ مناڵیان هه‌بوو. شاکچ ڕانگهیلد (له‌دایکبووی 1930)، شاکچ ئاسترید (له‌دایکبووی 1932) و شازاده‌ هارالد (له‌دایکبووی 1937).

شا هۆکۆن له‌ ساڵی 1957 دا مرد. وه‌ کوڕه‌که‌ی بوو به‌ شا ئولاڤی پێنجه‌م. شا ئولاڤ له‌ ساڵی 1991 دا مرد. ئێستا هارالد شایه‌.

بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر خانه‌ی شا ته‌ماشای ماڵپه‌ره‌کانیان بکه‌. ئه‌توانی له‌وێ زۆر وێنه‌ی جوانیش ببینی.

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no