Intro
Kurdisk • کردی

یه‌کسانی نێوان ڕه‌گه‌زه‌کان

©Hallgeir Vågenes/Scanpix©Hallgeir Vågenes/Scanpix
یه‌کسانی واته‌ چی؟

مه‌به‌ست له‌ یه‌کسانی باسی ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌موو ژن و پیاوێک ماف و ئه‌رکه‌کانیان وه‌کو یه‌ک وایه‌ و هه‌موویان له‌ ناو کۆمه‌ڵگادا خاوه‌نی ده‌رفه‌تی یه‌کسانن. یه‌کسانی هه‌روه‌ها دادوه‌ری و دابه‌شکردنی به‌رپرسیارێتیش ئه‌گه‌یه‌نێ هه‌م له‌ ناو خێزان و هه‌م له‌ناو کۆمه‌ڵگادا. ئه‌گه‌ر ڕه‌گه‌ز ببێته‌ ڕێگرمان بۆ بینینی توانایی و لاوازیىیه‌کانی تاک، ئه‌وه‌ ئه‌بێته‌ هۆی هه‌ڵاواردن و سنووردانان بۆ ده‌سکه‌وته‌کانی تاک.

©Scanpix©Scanpix

یاسای یه‌کسانی له‌ نه‌رویج له‌ساڵی 1978 دا بڕیاری له‌سه‌ر درا. ئه‌م یاسایه‌ زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌ ئه‌کات که‌ ژن و پیاو وه‌کو یه‌ک هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ بکرێت. یاساکه‌ بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز گرنگه‌، به‌ڵام ته‌رکیزه‌که‌ زۆرتر له‌سه‌ر پله‌و پایه‌ی ژنه‌.

ژنان ساڵانێکی زۆر خه‌باتیان بۆ یه‌کسانی ئه‌کرد پێش ئه‌وه‌ی که‌ یاسای یه‌کسانی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت. ژنان له‌ ساڵی 1854 دا مافی میراتی وه‌ک پیاویان وه‌رگرت، و له‌ ساڵی 1864 دا ئه‌و ژنانه‌ی که‌ هاوسه‌ریان نه‌بوو مافی ئه‌وه‌یان وه‌رگرت که‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هه‌بێ واته‌ سه‌ربه‌خۆ بن. له‌ کاتێکدا ئه‌و ژنانه‌ی که‌ هاوسه‌ریان هه‌بوو، تا پێش ساڵی 1888 ئه‌و مافه‌یان نه‌بوو. ئه‌و کات مافی ئه‌وه‌یان وه‌رگرت که‌ بتوانن دارایی خۆیان هه‌بێ.

کۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی نه‌رویجی له‌ ساڵی 1884 دا دامه‌زرا. هه‌م ژن و هه‌م پیاو ئه‌ندامی بوون.

©Universitetsbiblioteket i Bergen©Universitetsbiblioteket i Bergen

له‌ کۆتایی ساڵانی 1800 ه‌کاندا ژنان توانىیان ده‌رفه‌تی خوێندن و هه‌ڵبژاردنی کار به‌ده‌ست بهێنن. له‌ ساڵی 1870 وه‌ ژنان مافی ئه‌وه‌یان وه‌رگرت وه‌ک‌ مامۆستا کار بکه‌ن. کۆمه‌ڵگا له‌و کاته‌دا زوو گۆڕا، و پێویستىیه‌کی زۆر هه‌بوو بۆ هێزی کاری تازه‌. زۆر له‌ ژنان ده‌ستیان کرد به‌کارکردن له‌ ته‌له‌گراف یان سه‌نته‌ره‌کانی ته‌له‌فون دا. هه‌ردووک ئه‌و شوێنی کاره‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌کنه‌لۆژیای نوێ دامه‌زرا بوون. زۆرێک له‌و پسپۆڕىیانه‌ی ژنان پێویستی به‌ خوێندن بوو. زۆرێک له‌و ده‌رفه‌تانه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ ژنانی چینی ناوه‌ڕاست گرنگ بوون.

ژنانی چینی کرێکار زۆر ده‌مێک بوو کاری کارگه‌کانیان ئه‌کرد‌. نزیکه‌ی 3/1 هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی که‌ له‌ ته‌مه‌نی کارکردندا بوون، له‌ کۆتایی ساڵانی 1800 ه‌کاندا کاری به‌ مووچه‌یان هه‌بوو. زۆربه‌یان گه‌نج و بێ هاوسه‌ر بوون.

ساڵه‌ گرنگه‌کانی مێژووی یه‌کسانی له‌ نه‌رویج

  • 1910 ژنان مافی ده‌نگدانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانىیه‌کان وه‌رگرت.
  • 1911 یه‌که‌م نوێنه‌ری ئیحتیاتی ژن له‌ په‌رله‌ماندا (ئاننا ڕۆگستاد)
  • 1913 ژنان مافی گشتی ده‌نگدانیان به‌ پێی هه‌مان مه‌رجه‌کانی پیاوان وه‌رگرت.
  • 1922 یه‌که‌م نوێنه‌ری ژن له‌ په‌رله‌ماندا (کارێن پلاتوو)
  • 1945 یه‌که‌م ڕاوێژکاری ژنی ده‌وڵه‌ت(یان وه‌زیری ده‌وڵه‌ت) (کیرستن هانستین)
  • 1961 یه‌که‌م قه‌شه‌ی ژن (ئینگری بیه‌رکۆس)
  • 1968 یه‌که‌م دادوه‌ری دادگای باڵای ژن (لیللی بولڤیکن)
  • 1974 یه‌که‌م پارێزگا‌ری ژن (ئه‌ببا لۆددن)
  • 1978 یه‌که‌م نوێنه‌ری یه‌کسانی (ئێڤا کۆلستاد)
  • 1981 یه‌که‌م سه‌رۆک وه‌زیری ژن (گروهارله‌م برونتلاند)
گروهارله‌م برونتلاند (پارتی کرێکار) له‌ ساڵی 1981 حکومه‌تی دانا. بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک سه‌رۆک وه‌زیران بوو.  ©Helge Mikalsen/Scanpixگروهارله‌م برونتلاند (پارتی کرێکار) له‌ ساڵی 1981 حکومه‌تی دانا. بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک سه‌رۆک وه‌زیران بوو. ©Helge Mikalsen/Scanpix

بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر یه‌کسانی ئه‌توانی ته‌ماشای ماڵپه‌ڕی سه‌نته‌ری یه‌کسانی likestillings- og diskrimineringsombudet بکه‌ی.

چ شتێک ئه‌بینیت له‌ نه‌رویج که‌ نیشانی ئه‌دات نه‌رویج کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسانه‌؟
گفتوگۆ بکه‌ن له‌سه‌ر خه‌بات له‌ پێناو یه‌کسانی له‌ کۆتایی ساڵانی 1800 و دواتردا.

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no