Intro
Kurdisk • کردی

حکومه‌ت

ئاسایی حکومه‌ت له‌ 18-19 کابینه‌ی وه‌زاری پێک دێت. هه‌ر وه‌زیرێک وه‌زاره‌ته‌که‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ ئه‌بات. سه‌رۆک وه‌زیران حکومه‌ت به‌ڕێوه‌ ئه‌بات.

پارته‌ سیاسىیه‌کان حه‌ز ئه‌که‌ن به‌شدار بن له‌ چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌رویج دا، وه‌ زۆربه‌ی پارتیه‌کان ئه‌یانه‌وێت بێنه‌ ناو حکومه‌ته‌وه‌. کاتێک چه‌ند پارتێک هاوبه‌شی ئه‌که‌ن بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێک، ئه‌مه‌ پێی ئه‌ووترێت هاوپه‌یمانی. ئه‌گه‌ر پارته‌کانی ناو حکومه‌ت پێکه‌وه‌ زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی ناو په‌رله‌مانیان ببێت، ئه‌بن به‌ حکومه‌تی زۆرینه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و پارتیانه‌ی که‌ پێکه‌وه‌ کار ئه‌که‌ن‌ بۆ دانانی حکومه‌ت، له‌ نیوه‌ که‌متری نوێنه‌رانی ناو په‌رله‌مانیان هه‌بێت، ئه‌بن به‌ حکومه‌تی که‌مینه‌.

کاره‌کانی حکومه‌ت، له‌ پاڵ ئه‌رکه‌کانی تردا، ئه‌وه‌یه‌ که‌ یاسای نوێ یان گۆڕانکاری له‌ یاساکاندا پێشنیار بکه‌ن. په‌رله‌مان یاسا دائه‌نێت. ئه‌رکی حکومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاگای له‌وه‌ بێت ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌رئه‌چن جێبه‌جێ ئه‌کرێن. هه‌روه‌ها حکومه‌ت بودجه‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێشنیار ئه‌کات.

ئه‌و پارتانه‌ی که‌ له‌ ناو په‌رله‌ماندا نوێنه‌ریان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ ناو حکومه‌تدا ئه‌ندام نین، ئۆپۆزسیۆنن. هه‌وڵ ئه‌ده‌ن کاریگه‌رىیان هه‌بێت له‌سه‌ر حکومه‌ت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌جێنداکه‌ی (کارنامه‌ی) خۆیان.

له‌سه‌ر ئه‌و حکومه‌ته‌ی ئێستا له‌ نه‌رویج هه‌مانه‌ گفتوگۆ بکه‌ن. ئایا حکومه‌تێکی هاوپه‌یمانه‌ یان حکومه‌تی یه‌ک پارته‌؟ ئایا حکومه‌تێکی زۆرینه‌یه‌ یان که‌مینه‌یه‌؟ کام پارتانه‌ له‌ ناو حکومه‌تدان؟ چه‌ند له‌ وه‌زیره‌کان ژنن و چه‌ندیان پیاون؟ سه‌رۆکایه‌تی چ وه‌زاره‌تێک ئه‌که‌ن؟

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no