Intro
Kurdisk • کردی

پارته‌ سیاسىیه‌کان

له‌ نه‌رویج زۆر پارتی سیاسی جیاواز هه‌یه‌. ئێکه‌ سیستمێکی فره‌حزبیمان هه‌یه‌. کاتێک خه‌ڵک ئه‌چن بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌ڵته‌رناتیڤی زۆریان له‌به‌رده‌مدایه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن. له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005 دا 21 پارتی ئاماده‌ بوون، و حه‌وتیان هاتنه‌ ناو په‌رله‌مان. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا %76،7 ی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، ده‌نگیان دا.

پارتىیه‌کان پێش هه‌موو هه‌ڵبژاردنێک پرۆگرامێکی هه‌ڵبژاردن ساز ئه‌که‌ن. لێره‌دا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ ئه‌نووسن که‌ پێیان خۆشه‌ له‌م چوار ساڵه‌ی ئاینده‌دا کاری له‌سه‌ر بکه‌ن.

ئێمه‌ ئه‌توانین به‌ ڕوونی پارته‌ سیاسىیه‌ گه‌وره‌کان به‌م جۆره‌ دابه‌ش بکه‌ین:

پارته‌ سۆسیالیستىیه‌کان

  • هاوپه‌یمانی هه‌ڵبژاردنی سوور (RV)
  • پارتی چه‌پی سۆسیالیست (SV)
  • پارتی کرێکار (DNA)

پارته‌ محافه‌زه‌کاره‌کان (نا سۆسیالیسته‌کان)

  • پارتی سه‌نته‌ر (SP)
  • پارتی خه‌ڵکی مه‌سیحی (KrF)
  • چه‌پ (V)
  • ڕاست (H)
  • پارتی پێشکه‌وتن (FrP)

لێره‌دا پارته‌کان له‌ چه‌قێکدا له‌ چه‌په‌وه‌ بۆ ڕاست دانراونلێره‌دا پارته‌کان له‌ چه‌قێکدا له‌ چه‌په‌وه‌ بۆ ڕاست دانراون

تۆرسته‌ین داهلێ  ©Arash a. Nejad/Scanpixتۆرسته‌ین داهلێ ©Arash a. Nejad/Scanpix
logo RV

هاوپه‌یمان هه‌ڵبژاردنی سوور (RV) هه‌م پارتێکی سۆسیالیستی و هه‌م شۆڕشگێڕیشه‌. ئه‌م پارتىیه‌ پێی وایه‌ که‌ بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی سۆسیالیستی که‌ تیایدا موڵکدارێتی تایبه‌تی نامێنێت شۆڕش پێویسته‌.

لیده‌ری پارتی: تۆرسته‌ین داهلێ

ژماره‌ی نوێنه‌رانی له‌ ناو په‌رله‌ماندا بۆ 2005-2009 : 0


کریستین هاڵڤۆشن   ©Bjørn Sigurdsøn/Scanpixکریستین هاڵڤۆشن ©Bjørn Sigurdsøn/Scanpix
logo SV

پارتی چه‌پی سۆسیالیست (SV) خۆی به‌ پارتێکی سۆسیالیست دائه‌نێت. ئه‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵگا سیستمێکی به‌ڕێوه‌بردنی به‌هێزتری هه‌بێت، دابه‌شکردنه‌وه‌یه‌کی ڕادیکالانه‌ی داهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا هه‌بێت، و هه‌روه‌ها خه‌ریکی پرسی ژینگه‌شه‌.

لیده‌ری پارتی: کریستین هاڵڤۆشن

ژماره‌ی نوێنه‌رانی له‌ ناو په‌رله‌ماندا بۆ 2005-2009: 15


یه‌نس ستۆڵتنبێرگ ©Bjørn Sigurdsøn/Scanpixیه‌نس ستۆڵتنبێرگ ©Bjørn Sigurdsøn/Scanpix
logo AP

پارتی کرێکار (DNA) خپی به‌ پارتێکی سۆسیال دیموکرات دائه‌نێت. ئه‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵگا له‌ ڕێگای چاکسازی هه‌نگاو به‌ هه‌نگاوه‌وه‌ بگۆڕێت. ئه‌یانه‌وێت کۆتایی به‌ نایه‌کسانی بهێنن و لایه‌نگری ئه‌وه‌ن که‌ حکومه‌ت به‌رپرسیارێتىیه‌کی به‌هێزتری هه‌بێت بۆ خوێندن و ته‌ندروستی.

لیده‌ری پارتی: یه‌نس ستۆڵتنبێرگ

ژماره‌ی نوێنه‌رانی له‌ ناو په‌رله‌ماندا بۆ 2005-2009: 61


ئۆسلاوگ ماریه‌ هاگه‌  ©Trond Solberg/Scanpixئۆسلاوگ ماریه‌ هاگه‌ ©Trond Solberg/Scanpix
logo SP

پارتی سه‌نته‌ر (SP) مرۆڤ و سرووشت و ژینگه‌ ئه‌خاته‌ سه‌نته‌ره‌وه‌. پارتی سه‌نته‌ر به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی قسه‌ له‌و مه‌سه‌لانه‌ ئه‌کات که‌ کاریگه‌رىیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر گونده‌کان و به‌رهه‌مێنانه‌ سه‌ره‌تایىیه‌کان (کشتوکاڵ، دارستان و ڕاوه‌ماسی). ئه‌م پارته‌ لایه‌نگرێکی گه‌رمی ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانه‌ و ئه‌یه‌وێت ڕێگاکانی خۆشگوزه‌رانی بپارێزێت.

لیده‌ری پارتی: ئۆسلاوگ ماریه‌ هاگه‌

ژماره‌ی نوێنه‌رانی له‌ ناو په‌رله‌مان بۆ 2005-2009: 11


داگفین هۆیبرۆتن ©Knut Falch/Scanpixداگفین هۆیبرۆتن ©Knut Falch/Scanpix
logo KrF

به‌ها سه‌ره‌کىیه‌کانی مه‌سیحیه‌ت چه‌قی پارتی خه‌ڵکی مه‌سیحی (KrF) ن. بابه‌ته‌ گرنگه‌کان بۆ KrF سیاسه‌تی قوتابخانه‌ و خێزانن، سیاسه‌تی سنوردارکردنی ئه‌لکهول و هه‌ڵوێستیێکی پۆزه‌تیڤه‌ بۆ كڵێسا.

لیده‌ری پارتی: داگفین هۆیبرۆتن

ژماره‌ی نوێنه‌ران له‌ناو په‌رله‌ماندا بۆ 2005-2009: 11


لارش سیونهه‌یم ©Knut Falch/Scanpixلارش سیونهه‌یم ©Knut Falch/Scanpix
logo V

چه‌پ (V) خۆی به‌ پارتىیه‌کی سۆسیال لیبرال دائه‌نێت. هه‌م خه‌ریکی مافه‌کانی تاک که‌سن و هه‌م به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵگا. ئه‌وان سیستمێکی خۆشگوزه‌رانی گشتی و ئابوری و به‌رهه‌مهێنانی تایبه‌تیان ئه‌وێت.

لیده‌ری پارتی: لارش سیونهه‌یم

ژماره‌ی نوێنه‌رانی ل په‌رله‌ماندا بۆ 2005-2009: 10


ئه‌رنا سۆلبێرگ ©Bjørn Sigurdsøn/Scanpixئه‌رنا سۆلبێرگ ©Bjørn Sigurdsøn/Scanpix
logo H

ڕاست (H) پێی وایه‌ که‌ ئابوری بازاڕ و موڵکداری تایبه‌تی پێویستن بۆ خۆشگوزه‌رانی و ئازادى. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌م پارته‌ لایه‌نگری خۆشگوزه‌رانی گشتین.

لیده‌ری پارتی: ئه‌رنا سۆلبێرگ

ژماره‌ی نوێنه‌رای له‌ ناو په‌رله‌ماندا بۆ 2005-2009: 23


 سیڤ یه‌نسن ©Geir Otto Johansen/Scanpix سیڤ یه‌نسن ©Geir Otto Johansen/Scanpix
logo FrP

پارتی پێشکه‌وتن (FrP) خۆی به‌ پارتێکی لیبرال دائه‌نێت. بابه‌ته‌ سه‌ره‌کىیه‌کانی کاری ئه‌م پارته‌ باج و غه‌رامه‌ی که‌متر و ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی(گشتی) که‌متر. ئه‌م پارته‌ هه‌روه‌ها کار بۆ سیاسه‌تێکی کۆچی توندتر کار ئه‌کات.

لیده‌ری پارتی: سیڤ یه‌نسن

ژماره‌ی نوێنه‌رانی له‌ناو په‌رله‌ماندا بۆ 2005-2009: 38

گفتوگۆ بکه‌ له‌سه‌ر لێکچوون و جیاوازی نێوان پارته‌ سیاسىیه‌ جیاوازه‌کان.
له‌ نه‌رویج سیستمێکی فره‌حزبیمان هه‌یه‌. ئه‌مه‌یان چ سوودێکی هه‌یه‌ بۆ چۆنێتی به‌رێوه‌بردنی ووڵات؟

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no