Intro
Kurdisk • کردی

په‌رله‌مان

©Bård Løken/Samfoto©Bård Løken/Samfoto

په‌رله‌مان به‌رزترین هێزی ده‌سه‌ڵاتداره‌ له‌ نه‌رویج. له‌ په‌رله‌مان 169 نوێنه‌ری پارته‌ سیاسىیه‌کان دائه‌نیشن. نوێنه‌ره‌کان هه‌ر چوار ساڵ جارێک له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه‌ هه‌ڵئه‌بژێردرێن.

ئه‌رکه‌ گرنگه‌کانی په‌رله‌مان ئه‌مانه‌یه‌:

  • ده‌رکردنی یاسای نوێ و گۆڕینی یاسا کۆنه‌کان
  • دانی بڕیار سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت
  • سه‌رپه‌رشتیکردنی کاره‌کانی حکومه‌ت و ده‌زگا گشتىیه‌کانی ده‌وڵه‌ت
  • گفتوگۆکردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ سیاسىیه‌کان و پڕۆژه‌ گه‌وره‌کان

©Jarl Fr. Erichsen/Scanpix©Jarl Fr. Erichsen/Scanpix

گفتوگۆکانی په‌رله‌مان کراوه‌ن. هه‌رکه‌س بیه‌وێت ئه‌توانێت له‌ کاتی قسه‌ و باسه‌کاندا له‌وێ ئاماده‌ بێت. ته‌نها نوێنه‌رانی په‌رله‌مان بۆیانهه‌یه‌ قسه‌ بکه‌ن. قسه‌ و باسه‌کان له‌ لایه‌ن سه‌رۆک په‌رله‌مانه‌وه‌ کۆنترۆڵ ئه‌کرێن. نوێنه‌ران به‌ پێی ئه‌و پارێزگایه‌ی که‌ نوێنه‌رایه‌‌تی ئه‌که‌ن له‌ ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا جێیان بۆ دانراوه‌.

مرۆڤ ئه‌توانێت له‌ ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵه‌وه‌ پرسیار له‌ نوێنه‌رانی په‌رله‌مان بکات. تۆ ئه‌توانێت ئیمه‌یڵی هه‌موو نوێنه‌ران و زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌ په‌رله‌مان له‌ ماڵپه‌ڕه‌کانی په‌رله‌ماندا ده‌ست بکه‌وێت.

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no