Intro
Kurdisk • کردی

حه‌ساسیه‌ته‌کان

هه‌ندێ جار جه‌سته‌ی مرۆڤ کاردانه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ندێک مادده‌ که‌ مه‌ترسیدار نین. کاردانه‌وه‌کان له‌وانه‌یه‌ ئاو به‌ چاودا هاتنه‌ خواره‌وه‌، خورانی چاو، هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاوی لووت، خورانی قوڕگ، زیپکه‌، خوران، ئاوسان و کێم کردن بن. ئه‌و شتانه‌ که‌ ئه‌بنه‌ هۆی ئه‌م کاردانه‌وانه‌ ئه‌کرێ بۆ نمونه‌ خواردنی جۆراوجۆر، ده‌رمانی شۆردن و پاککردنه‌وه‌، هه‌ڵاڵه‌ی گوڵ له‌ هه‌وادا (پۆڵن)، تۆز و ئاژه‌ڵ بن.

©Birger Areklett/Samfoto©Birger Areklett/Samfoto

زۆر که‌س کاردانه‌وه‌ی حه‌ساسیان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵاڵه‌ له‌ چیمه‌نه‌کان و دار و دره‌خت. بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاڵه‌ له‌م گیایانه‌ له‌ وه‌رزه‌کانی به‌هار و هاویندا زۆر به‌هێزه‌. ڕووه‌کی جۆراوجۆر له‌ کاتی جۆراوجۆردا گوڵ ده‌رئه‌که‌ن وه‌ که‌ش و هه‌وا و باش ئه‌بنه‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌یان. له‌به‌رئه‌وه‌ گرنگه‌ که‌ ئاگاداری ڕاگه‌یاندنه‌کانی ناو ڕۆژنامه محه‌لیه‌کان بین سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاڵه‌.

نزیکه‌ی %40 ی خه‌ڵکی نه‌رویج جۆرێک حه‌ساسیه‌تیان هه‌یه‌. ده‌رمانی دژی حه‌ساسیه‌ت په‌یدا ئه‌بێت. هه‌ندێک له‌ ده‌رمانخانه‌کان به‌بێ ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشک وه‌رئه‌گیرێن و مرۆڤ ئه‌توانێت بۆ په‌یداکردنیان له‌ ده‌رمانخانه‌ یارمه‌تی وه‌ربگرێت. بۆ هه‌ندێکیان ئه‌بێ ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشکمان هه‌بێ. به‌ڵام وا باشتره‌ بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بچیته‌ لای پزیشک بۆ ده‌ستنیشانکردنی ئه‌م گرفتانه‌. هه‌ندێک له‌ ده‌رمانه‌کان حه‌ساسیه‌ته‌که‌ که‌م ئه‌که‌نه‌وه‌، بۆ نمونه‌ حه‌ب، له‌ کاتێکدا هه‌ندێکی تر نیشانه‌کان چاره‌سه‌ر ئه‌که‌ن، بۆ نمونه‌ قه‌تره‌ی لووت و قه‌تره‌ی چاو.

کاتێک مرۆڤێک ئه‌چێت بۆ ژینگه‌یه‌کی نوێ، له‌وانه‌یه‌ کاردانه‌وه‌ی حه‌ساسیه‌تی هه‌بێ که‌ پێشتر نه‌یبووه‌. ڕه‌نگه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مه‌وادی نه‌ناسراو‌ له‌ سروشت دا، خواردنی نوێ و شتی تری وه‌ک ئه‌وانه‌وه‌ هه‌بێت.

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no