Intro
Kurdisk • کردی

ده‌رمانخانه‌ و که‌ره‌سه‌کانی ده‌رمانخانه‌

ده‌رمانخانه‌کای نه‌رویج که‌رتی تایبه‌تن. زۆربه‌ی ده‌رمانخانه‌کان سه‌ر به‌ زنجیرێک ده‌رمانخانه‌ی ترن. له‌ ده‌رمانخانه‌دا ده‌رمانسازه‌کان و که‌سانی تر که‌ خوێندنی ده‌رمان و به‌کارهێنانی درمانیان هه‌بووه‌ کار ئه‌که‌ن. ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌رمانخانه‌دا کار ئه‌که‌ن ئه‌توانن یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ په‌یدا کردنی ده‌رمانی دروست و پێداویستىیه‌کانی ترمان. ئه‌توانن ئامۆژگاری باش بده‌ن له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی ئازاری که‌م و ده‌رمانی خۆپارێزی.

تۆ ئه‌توانی له‌ ده‌رمانخانه‌ ده‌رمان، ڤیتامین، کرێمی جۆراوجۆر، که‌لوپه‌لی ڕێگرتن له‌ سکپڕی، ئامێری پشکنینی سکپڕی، شتی جیاواز بۆ چاره‌کردنی برین، شتومه‌کی خاوێنی و که‌لوپه‌لی توالێت.

هه‌ندێک که‌ره‌سه‌ی ده‌رمانخانه‌ ئه‌توانیت له‌ دوکانی شتکڕینی ڕۆژانه‌ و به‌نزینخانه‌کان بکڕیت. نمونه‌یه‌ک له‌وه‌ حه‌به‌کانی که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاره‌.

وا باشتره هه‌ندێک که‌لوپه‌لی ده‌رمانخانه‌مان له‌ ماڵیش هه‌بێ. لێره‌دا هه‌ندێک له‌و که‌لوپه‌لانه‌ ئه‌بینن.

  • له‌زگه (پلاسته‌ر)‌
  • ده‌رمانی پاککردنده‌وه‌ی برین (خوێن)
  • حه‌بی که‌مکردنه‌وه‌ی ئازار
  • له‌فافی پێچانی برین
  • قه‌تره‌ی لووت

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no