Intro
Kurdisk • کردی

کوتان

©fotofil.no/Eli Berge/Kjell Harangen©fotofil.no/Eli Berge/Kjell Harangen

هه‌موو ئه‌و مناڵانه‌ی که‌ له‌ نه‌رویج ئه‌ژین له‌ دژی ئه‌م نه‌خۆشىیانه‌ ئه‌کوترێن:

  • دیفته‌ری (ئیلتهاب یان سووتانه‌وه‌ی قوڕگ)
  • گزاز
  • کۆکه‌ڕه‌شه‌
  • هیب Hib (ئه‌نفلۆنزای جۆری b که‌ خوێنبه‌ربوونی له‌گه‌ڵه‌)
  • ئیفلیجی مناڵان
  • سورێژه‌
  • نیکاف
  • سورێژه‌ی ئه‌ڵمانی ‌
  • سیل

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و چاودێری بڕیار له‌سه‌ر پرۆگرامی کوتان ئه‌دات. پرۆگرامی کوتان ئازادانه‌یه‌، به‌ڵام حکومه‌تی نه‌رویجی ئامۆژگاری ئه‌وه‌ ئه‌کات که‌ هه‌موو مناڵێک بکوترێت.

پرۆگرامی کوتان به‌ خۆڕایىیه‌. به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی بنکه‌کانی ته‌ندروستی و بنکه‌ی ته‌ندروستی له‌ قوتابخانه‌کان له‌ شاره‌وانىیه‌کانن که‌ کوتان پێشکه‌ش ئه‌که‌ن.

پرۆگرامی کوتان به‌ پێی ئه‌م خشته‌یه‌یه‌:

ته‌مه‌نی مناڵکوتان دژی
3 مانگدیفته‌ری، گزاز، کۆکه‌ڕه‌شه‌، هیب، ئیفلیجی مناڵان
5 مانگدیفته‌ری، گزاز، کۆکه‌ڕه‌شه‌، هیب، ئیفلیجی مناڵان
11 تا 12 مانگدیفته‌ری، گزاز، کۆکه‌ڕه‌شه‌، هیب، ئیفلیجی مناڵان
15 مانگسورێژه‌/کوسما/سورێژه‌ی ئه‌ڵمانی
6 تا 8 ساڵ ئیفلیجی مناڵان
11 تا 12 ساڵدیفته‌ری/ گزاز
12 تا 13 ساڵسورێژه‌/کوسما/سورێژه‌ی ئه‌ڵمانی
قوتابخانه‌ی ناوه‌ندیئیفلیجی مناڵ/سیل

بۆچی حکومه‌تی نه‌رویجی ئامۆژگاری ئه‌وه‌ ئه‌کات که‌ هه‌موو مناڵێک ئه‌بێ بکوترێ؟
چی ڕووئه‌دات ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی خه‌ڵک په‌یڕه‌وی پرۆگرامی کوتان نه‌که‌ن؟

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no