Intro
Kurdisk • کردی

هه‌ڵبژاردنی نه‌خۆشخانه‌

کاتێک ئه‌ڕۆیته‌ لای پزیشک، به‌شی خه‌رجی پزیشکه‌که‌ ئه‌ده‌یت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ خه‌سته‌خانه‌ بمێنیته‌وه‌، چاره‌سه‌رکردنت به‌ خۆڕایىیه‌. له‌ نه‌رویج زۆر مرۆڤ چاوه‌ڕوانی نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌که‌ن. چاوه‌ڕوانىیه‌کان له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌که‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تر جیاوازه‌. تۆ وه‌کو نه‌خۆش مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی که‌ ئه‌ته‌وێت لێی چاره‌سه‌ر بکرێیت هه‌ڵبژێریت. ئه‌بێ به‌شێک له‌ خه‌رجی گواستنه‌وه‌که‌ت بۆ نه‌خۆشخانه‌ بده‌یت. پزیشکی هه‌میشه‌یىیه‌که‌ت ئه‌توانێ ئامۆژگاریت بکات ده‌رباره‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی که‌ لێی چاره‌سه‌ر ئه‌کرێیت. بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ماوه‌ی چاوه‌ڕوانی ته‌ماشای ماڵپه‌ڕی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ fritt sykehusvalg بکه‌.

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no