Intro
Kurdisk • کردی

ڕێگرتن له‌ سکپڕی

که‌لوپه‌لی یارمه‌تیدانی ڕێگرتن له‌ سکپڕی زۆرن و زۆر ڕێگه‌ هه‌یه‌ بۆ به‌کار‌هێنانیان بۆ ئه‌وه‌ی که‌ سکپڕی ڕوونه‌دات. گرنگه‌ که‌ که‌سێک بزانێت چ که‌لوپه‌لێک باشه‌ بۆی. پزیشک، سیسته‌ر، مامان یان په‌رستار ئامۆژگاریان بۆ ڕێگرتن پێیه‌. هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ فه‌رمانگه‌کانی پزیشک، بنکه‌کانی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌دا کار ئه‌که‌ن، ئه‌رکی ڕازهه‌ڵگرتنیان هه‌یه‌.

  • کۆندۆم
  • په‌رده‌، دیوار
  • ده‌رمانی کووشتنی سپێرم
  • حه‌بی دژی سکپڕی بێ ئۆسترۆگین
  • حه‌بی دژی سکپڕی
  • بازنی دژی سکپڕی
  • پلاسته‌ری دژی سکپڕی
  • حه‌بی بچووک
  • لولپێچی (لولب) هۆرمۆن
  • ئیمپلانتات
  • لولپێچی فافۆن
  • ته‌عقیم
  • ڕێگرتنی سکپڕی کتوپڕ
  • ڕێگرتنی سکپڕی نادڵنیا

کۆندۆم

کۆندۆم لاستیکێکی ته‌نکه‌ که‌ ئه‌کرێ به‌ سه‌ر چوکی (کێر) ڕه‌قدا. کۆندۆم له‌ هه‌موو ماوه‌ی جووتبوونه‌که‌دا ئه‌بێ به‌سه‌ریه‌وه‌ بێت. دڵنیایی له‌ کۆندۆم زۆرتر ئه‌بێ کاتێک له‌گه‌ڵ کرێمی بکوژی سپێرم به‌کار ئه‌هێنرێت. هه‌روه‌ها کۆندۆم پێشگیری ئه‌کات له‌ نه‌خۆشىیه‌کانی ئۆرگانه‌کانی ژن و پیاو و گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی HIV. کۆندۆم له‌ هه‌موو شوێنێک ئه‌فرۆشرێت: له‌ دوکانه‌کانی خواردن (بوتیک)، ده‌رمانخانه‌، به‌نزینخانه‌، هتد. کۆندۆم زۆر سه‌لامه‌ته‌ ئه‌گه‌ر به‌ڕێکی به‌کاربهێنرێت.

په‌رده‌، دیوار

په‌رده‌ (دیوار) لاستیکێکی قووڵه‌ که‌ ئافره‌ت ئه‌یخاته‌ ناو زێیه‌وه‌ (قوز) به‌جۆرێک که‌ ده‌رگای مناڵدان ئه‌گرێت. زۆر ئه‌ندازه‌ی جۆراوجۆری په‌رده‌ هه‌یه‌ که‌ ئه‌بێ له‌لایه‌ن پزیشکه‌وه‌ دیاری بکرێت. په‌رده‌که‌ ئه‌بێ له‌گه‌ڵ کرێمی بکوژی سپێرم به‌کاربهێنرێت. په‌رده‌که‌ ئه‌کرێ هه‌ر کاتێک پێش جووتبوونه‌که‌ بخرێته‌ ناوه‌وه‌ و ئه‌بێ لانی که‌م شه‌ش کاتژمێر دوای ئه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌. په‌رده‌ ئه‌توانرێ له‌لایه‌ن زۆربه‌ی ژنانه‌وه‌ به‌کاربهێنرێ. په‌رده‌ وه‌سیله‌یه‌کی زۆر سه‌لامه‌ته‌ له‌گه‌ڵ کرێمی بکوژی سپێرمدا ئه‌گه‌ر به‌باشی بخرێته‌ زێوه‌.

ده‌رمانی کوشتنی سپێرم

ده‌رمانی کووشتنی سپێرم له‌گه‌ڵ کۆندۆم یان په‌رده‌ به‌کاردێت و به‌ ته‌نها به‌ ئامێرێکی ڕێگرتن له‌ سکپڕی دانانرێت. له‌ شێوه‌ی کرێم، جێڵ یان شافدا هه‌یه‌. ئه‌م ده‌رمانه‌ ئه‌توانرێت له‌ ده‌رمانخانه‌ به‌بێ ڕه‌چه‌ته‌ بکڕدرێت و زیانی لاوه‌کی زۆر که‌می هه‌یه‌.

حه‌بی دژی سکپڕی بێ ئۆسترۆگین

ته‌نها یه‌ک جۆری حه‌بی بێ ئۆسترۆگین له‌ بازاڕی نه‌رویجدا هه‌یه‌، ئه‌م حه‌به‌ ڕێگا له‌ دروستکردنی هێلکه‌کان ئه‌گرێت. گرنگه‌ حه‌به‌که‌ هه‌موو ڕۆژێک له‌ کاتی خۆیدا به‌کاربێت بۆ ئه‌وه‌ی که‌ کاریگه‌ری بێت. ئه‌م حه‌به‌ ئه‌توانرێت له‌لایه‌ن ئه‌و ژنانه‌شه‌وه‌ که‌ شیر ئه‌ده‌ن به‌کاربهێنرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م حه‌به‌ به‌ ڕاستی به‌کاربهێنرێت، %100 دڵنیایى تیایه‌. بۆ کڕینی ئه‌م حه‌به‌ ئه‌بێ ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشک هه‌بێت.

حه‌بی دژی سکپڕی

©Stephen Meddle/Rex Features/All Over Press©Stephen Meddle/Rex Features/All Over Press

حه‌بی دژی سکپڕىیه‌ ئاسایىیه‌کان بۆ ماوه‌ی زۆرتر له‌ 30 ساڵه‌ ئه‌کڕدرێن. دوو هۆرمۆنی جیاوازیان تێدایه‌: ئۆسترۆگین و گێستاگین. ئه‌م هۆرمۆنانه له‌و هۆرمۆنانه ئه‌چن که‌ له‌ هێلکه‌دا دروست ئه‌بن. حه‌بی دژی سکپڕی جیاجیا هه‌ن که‌ پێکهاته‌ی جیایان هه‌یه‌. پزیشه‌که‌که‌ی تۆ یارمه‌تیت ئه‌دات بۆ په‌یداکردنی ئه‌و جۆره‌ که‌ بۆت ئه‌گونجێت و ڕه‌چه‌ته‌ت بۆ ئه‌نوسێت. ئه‌م حه‌بانه‌ ڕێ ئه‌گرن له‌ دروستکرنی هێلکه‌کان و چه‌سپاندنی هێلکه‌ به‌ دیواری مناڵانه‌وه‌ سه‌خت ئه‌که‌ن. ئه‌م حه‌بانه‌ له‌ دژی سکپڕی زۆر دڵنیایىیان هه‌یه‌ گه‌ر به‌‌ دروستی به‌کاربهێنرێن. ئه‌بێ بۆ وه‌رگرتنیان له‌لایه‌ن پزیشکه‌وه‌ ڕه‌چه‌ته‌ بنوسرێت.

ئه‌و ژنانه‌ی که‌ ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 35 ساڵه‌وه‌یه‌ و جگه‌ره‌ ئه‌کێشن نابێ ئه‌م حه‌به‌ به‌کاربهێنن. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و ژنانه‌ش ئه‌گرێته‌وه‌ که‌ خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن، شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک، سه‌کته‌ی دڵ، نه‌خۆشىیه‌کی تری دڵ یان نه‌خۆشی مه‌ترسیداری جگه‌ریان هه‌بێت.

بازنی دژی سکپڕی

بازنی دژی سکپڕی بازنه‌یه‌کی نه‌رم و شله‌ که‌ ژنه‌که‌ خۆی ئه‌یخاته‌ ناو زێیه‌وه‌‌. بازنه‌که‌ له‌ ئۆسترۆگین و گه‌ستاگین پێکهاتووه‌، به‌ڵام ڕێژه‌ی ده‌رمانه‌که‌ی که‌متره‌ له‌ حه‌به‌کان. بازنه‌که‌ ئه‌م هۆرمۆنانه‌ هێواش هێواش ده‌رئه‌دات. بازنه‌ی دژی سکپڕی ئه‌بێ سێ هه‌فته‌ له‌ناو زێدا بمێنێته‌وه‌. ئنجا بازنه‌که‌ ده‌رئه‌هێنرێت و بازنه‌یه‌کی نوێ دوای هه‌فته‌یه‌ک ئه‌خرێته‌ شوێنی. بازنه‌که‌ ڕێگا له‌ دروستکردنی هێلکه‌کان ئه‌گرێت. به‌کارهێنانی بازنه‌ ئاسانه‌. بازنه‌ی دژی سکپڕی له‌ ده‌رمانخانه‌ به‌ ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشک ده‌ست ئه‌که‌وێت. دڵنیابوون لێی زۆره‌‌. ئه‌و ژنانه‌ی که‌ ناتوانن حه‌به‌کان به‌کاربهێنن، ناتوانن ئه‌م بازنانه‌ش به‌کاربهێنن.

پلاسته‌ری دژی سکپڕی

پلاسته‌ری دژی سکپڕی وه‌ک حه‌بی دژی سکپڕی له‌ ئۆسترۆگین و گێستاگین پێکهاتووه‌ که‌ که‌مترین ڕێژه‌ی ده‌رمانی هه‌یه‌. هۆرمۆنه‌کان له‌ ڕێگای پێسته‌وه‌ به‌کارئه‌هێنرێن. پلاسته‌ره‌که‌ له‌ هه‌مان ڕۆژدا له‌ سێ هه‌فته‌دا ئه‌گۆڕدرێت، دوای هه‌فته‌یه‌ک پشوو ئه‌درێت پێش پێوه‌کردنی پلاسته‌رێکی نوێ، که‌ ئه‌مه‌ش ئه‌بێ له‌هه‌مان ڕۆژدا بێت. پلاسته‌ر‌ ڕێگا له‌ دروستکردنی هێلکه‌کان ئه‌گرێت. پلاسته‌ر به‌ ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشک له‌ ده‌رمانخانه‌ وه‌رئه‌گیرێت. دڵنیابوون لێی وه‌کو حه‌بی دژی سکپڕىیه‌.

حه‌بی بچووک

حه‌بی بچووک ته‌نها له‌ یه‌ک هۆرمۆن پێکهاتووه‌ که‌ ئه‌ویش گێستاگینه‌. حه‌بی بچووک هه‌موو ڕۆژێک له‌ یه‌ک کاتدا ئه‌خورێت. ئه‌گه‌ر حه‌به‌که‌ت له‌ بیربچێت و 27 کاتژمێر بکه‌وێته‌ نێوان دوو حه‌به‌که‌وه‌، ئه‌بێ له‌ چوارده‌ ڕۆژی داهاتودا زیاتر خۆت بپارێزیت له‌ سکپڕبوون. حه‌به‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ئاسایی ئه‌خورێت. حه‌بی بچووک به‌ ڕه‌چه‌ته‌ وه‌رئه‌گیرێت.

لولپێچی (لولب) هۆرمۆن

لولپێچی هۆرمۆن ئامێرێکی بچووکه‌ که‌ پزیشک ئه‌یخاته‌ ناو مناڵدانه‌وه‌. له‌وانه‌یه‌ که‌مێک ئازاری هه‌بێت کاتێک لولپێچه‌که‌ ئه‌خرێته‌ ناوه‌وه‌، به‌ڵام ژانه‌که‌ زوو ته‌واو ئه‌بێت. ئه‌گه‌ر ژانه‌که‌ بمێنێته‌وه‌ ئه‌بێ په‌یوه‌ندی بکرێت به‌ پزیشکه‌وه‌. لولپێچ ڕێگا له‌ گه‌شه‌ی دیواری ناوه‌وه‌ی مناڵدان ئه‌گرێت و ناهێڵێ سپێرمه‌که‌ بگاته‌ ڕێڕه‌وی مناڵدان. جگه‌ له‌مه‌ش ڕێگه‌ له‌ سپێرمه‌کان ئه‌گرێت که‌ له‌ناو مناڵداندا بجوڵێنه‌وه‌. لولپێچی هۆرمۆن چه‌ندین ساڵ کاریگه‌ری ئه‌بێت. دڵنیایىیه‌کی زۆری هه‌یه‌ دژی سکپڕبوون.

ئیمپلانتات

دوو جۆری ئیمپلانتات له‌ بازاڕی نه‌رویجیدا هه‌یه‌. به‌ ئه‌ندازه‌ی ده‌نکه‌ شقارته‌یه‌ک ئه‌بن و له‌ هۆرمۆنی گیستاگین پێکهاتوون. ئه‌خرێنه‌ ژێر پێستی قۆڵ بۆ ماوه‌ی سێ تا پێنج ساڵ و وابه‌سته‌یه‌ به‌ جۆره‌که‌یه‌وه‌. ئه‌مه‌ لای پزیشک ئه‌کرێت. کاری ئیمپلانتات ڕێگه‌گرتنه‌ له‌ دروستبوونی هێلکه‌کان و کاریگه‌ری ئه‌کات له‌سه‌ر لینجاوی ڕێڕه‌وی مناڵدان به‌جۆرێک که‌ تۆو نه‌توانێت بگاته‌ ناو مناڵدان و هێلکه‌دانه‌کان. دڵنیایىیه‌کی زۆر هه‌یه‌ له‌ ئیمپلانتات.

لولپێچی فافۆن

©Steinar Myhr/Samfoto©Steinar Myhr/Samfoto

لولپێچی فافۆن ئه‌خرێته‌ ناو مناڵدان، دروست وه‌کو لولپێچی هۆرمۆن. ئه‌م لولپێجه‌ ڕێگه‌ ئه‌گرێت له‌وه‌ی که‌ هێلکه‌کان به مناڵدانه‌وه‌ بچه‌سپێت. هه‌روه‌ها ناهێڵێت که‌ سپێرمه‌کان له‌ناو مناڵداندا بجوڵێنه‌وه‌. ئه‌م لولپێچه‌ له‌ پێنج تا ده‌ ساڵ کاریگه‌ره‌ و پارێزگارىیه‌کی باش ئه‌کات‌ دژی سکپڕبوون. لولپێچی فافۆن عاده‌ی به‌هێز دروست ئه‌کات و هه‌ندێ جاریش ژانی عاده‌.

ته‌عقیم

ته‌عقیم دوایین شێوه‌ی ڕێگرتنه‌ له‌ سکپڕى. ژنێک یان پیاوێک که‌ ته‌عقیم کراوه‌، ناتوانێت هیچی تر مناڵی ببێت. له‌به‌رئه‌وه‌ گرنگه‌ پێش ئه‌نجامدانی به‌ باشی بیری لێ بکرێته‌وه‌.

ڕێگرتنی سکپڕی کتوپڕ

ئه‌گه‌ر جووتبوون‌ له‌ کاتی دروستبوونی هێلکه‌کاندا ڕوویدابێت، ئه‌گه‌ری سکپڕی %20 ه‌. ئه‌گه‌ر یه‌کێک جووت ببێت بێ ئه‌وه‌ی وه‌سیله‌یه‌کی ڕێگرتن له‌ سکپڕی به‌کاربهێنێت له‌و کاته‌دا، ئه‌توانێت بی ڕه‌چه‌ته‌ ڕێگرتن له‌ سکپڕی کتوپڕ له‌ ده‌رمانخانه‌ وه‌ربگرێت. ئه‌مه‌ حه‌بی هۆرمۆنی تایبه‌ته‌ که‌ به‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر و بۆ ماوه‌ی 72 کاتژمێر دوای جووتبوونه‌که‌ وه‌رئه‌گیرێت‌. گرنگه‌ که‌ دوای 3 یان 4 هه‌فته‌ له‌لای پزیشک کۆنترۆڵ بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی که‌ دڵنیا بیت له‌ سکپڕبوون یان نه‌بوون. ئه‌گه‌ر سکپڕبوون به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا کۆرپه‌که‌ زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بێت. هه‌روه‌ها به‌ دانانی لولپێچ پێنج ڕۆژ دوای جووتبوونی بێ به‌رگری له‌ سکپڕی، ئه‌توانرێت ڕێگه‌ له‌ سکپڕی بگیرێت.

ڕێگرتنی سکپڕی نادڵنیا

ماوه‌کانی دڵنیایی

له‌ باری تیۆرىیه‌وه‌، ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌ ماوه‌ی دروستبوونی هێلکه‌که‌ جووت نه‌بێت، سکی پڕ نابێت. ئه‌مه‌یان شێوه‌یه‌که‌ که‌ نابێت لێی دڵنیا بیت، چونکه‌ ماوه‌ی نێوان دوو عاده‌ له‌ ژنێک بۆ ژنێکی تر جیاوازه‌.

پچڕینی جووتبوون

ئه‌گه‌ر جووتبوون‌ پێش ده‌رچوونی تۆوه‌که‌ بپچڕێت، له‌وانه‌یه‌ سک پڕ نه‌بێت. به‌ڵام ئه‌م ڕێگایه‌ش هه‌ر دڵنیا نىیه‌. له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێک سپێرم و تۆو پێش ده‌رچوونی بێته‌ ناو له‌شه‌وه‌، یان سپێرمه‌کانی سه‌ر پێستی ده‌وری زێ له‌وانه‌یه‌ بجووڵێن به‌ره‌و ناو زێ.

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no