Intro
Kurdisk • کردی

سکپڕی

ماوه‌ی سکپڕی به‌ هه‌فته‌ ئه‌ژمێردرێت

ئه‌و ماوه‌یه‌ی که‌ تیایدا سکپڕی ڕووئه‌دات، کاتی ناوه‌ڕاستی عاده‌یه‌. سکپڕی له‌و کاته‌وه‌ی هێلکه‌که ئه‌پیتێ له‌ مناڵداندا ده‌ست پێ ئه‌کات هه‌تا مناڵه‌که‌ له‌ دایک ئه‌بێت. سکپڕی ماوه‌ی 9 مانگ یان 40 هه‌فته‌ ئه‌خایه‌نێت. سکپڕی له‌ یه‌که‌م ڕۆژی دوایین عاده‌وه‌، به‌ واتایه‌کی تر نزیکه‌ی 2 هه‌فته‌ پێش دروستبوونی کۆرپه‌که‌، حساب ئه‌کرێت. له‌ دایکبوونه‌که‌ 40 هه‌فته‌ دوای دوایین عاده‌ ڕووئه‌دات.

©Berit Roald/Scanpix©Berit Roald/Scanpix

زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ژنانی سکپڕ ماوه‌ی سکپڕىیه‌که‌یان به‌ بێ هیچ گرفتێکی جدی تێئه‌په‌ڕێنن و مناڵێکی له‌شساغ ئه‌هێننه‌ دنیاوه‌. به‌ موعه‌ده‌ل هه‌ر ژنێک دوو مناڵی ئه‌بێت و هه‌موو ساڵێک نزیکه‌ی 55000 مناڵ له‌ دایک ئه‌بێت.

نیشانه‌کان

یه‌که‌م نیشانه‌ی مناڵبوون ئه‌وه‌یه‌ که‌ عاده‌ ڕوونادات. مرۆڤ ئه‌توانێت له‌ ده‌رمانخانه‌ وه‌سیله‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی سکپڕی بکڕێت و له‌ ماڵه‌وه‌ ئازمایش بکات. یان ئه‌توانرێت لای پزیشک ئازمایشی میز بکرێت.

ژنێک که‌ سکی هه‌یه‌ سێ مانگی یه‌که‌م هێڵنجی ئه‌بێت و هه‌ست به‌ نه‌خۆشی ئه‌کات. هه‌روه‌ها هه‌ست به‌ ماندوێتی و بێهێزی ئه‌کات. نیشانه‌کانی تر ئه‌وه‌یه‌ ژانێک له‌ سنگیدا په‌یدا ئه‌بێت و ڕه‌نگی سه‌رگۆی مه‌مکه‌کانی تۆختر ئه‌بێت. بۆ زۆربه‌ی ژنان خۆشترین ماوه‌ی سکپڕی مانگی 4 بۆ 7 ه‌. زۆربه‌یان له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ست به‌وه‌ ئه‌که‌ن که‌ ووزه‌یه‌کی زۆریان هه‌یه‌.

کۆرپه‌

ژنانی سکپڕ له‌ 4-5 مانگىیه‌وه‌ هه‌ست به‌ پێله‌قه‌ی کۆرپه‌که‌ ئه‌که‌ن. ئه‌و ژنانه‌ی پێشتر مناڵیان بووه‌، زووتریش هه‌ست به‌مه‌ ئه‌که‌ن. ڕه‌نگه‌ له‌ ده‌سپێکدا جووڵانه‌وه‌ی مناڵه‌که‌ له‌ هه‌فته‌یه‌کدا دووجار بێ به‌ڵام به‌ره‌به‌ره‌ ئه‌بێ به‌ هه‌موو ڕۆژێک.

له‌ مانگی حه‌وته‌مدا کێشی کۆرپه‌که‌ نزیکه‌ی 1 کیلۆیه‌ و نزیکه‌ی 35 سم درێژه‌. کۆرپه‌که‌ به‌ ته‌واوی گه‌شه‌ی کردووه‌‌ و مناڵه‌که‌ زیندوو له‌ دایک ئه‌بێ ئه‌گه‌ر له‌و کاته‌دا ڕووبدات. به‌ڵام هێشتا زۆر زووه‌ بۆ مناڵ بوون، و گرنگه‌ ژنه‌ سکپڕه‌که‌ زۆر ئاگاداری خۆی بێت. ئه‌بێ شتی قورس هه‌ڵنه‌گرێت و زۆر خۆی به‌ کارکردنه‌وه‌ ماندوو نه‌کات. سکی ژنی سکپڕ له‌ کۆتایی سکپڕىیه‌که‌دا زۆر گه‌وره‌ ئه‌بێ. ئه‌م ژنه‌ کێشی ئه‌چێته‌ سه‌ره‌وه‌. هه‌ناسه‌ی که‌مێک توند ئه‌بێت. ئه‌مه‌ له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆرپه‌که‌ فشار ئه‌خاته‌ سه‌ر هه‌ناوی دایکی.

کۆرپه‌که‌ له‌ ماوه‌ی مانگه‌کانی کۆتایی سکپڕیىیه‌که‌دا زۆر گه‌وره‌ ئه‌بێ. له‌ کۆتایی مانگی هه‌شته‌م کێشه‌که‌ی ئه‌بێ به‌ نزیکه‌ی 3 کیلۆ. له‌ مانگی کۆتاییدا و پێش بوونه‌که‌ کۆرپه‌که‌ خۆی ئه‌سووڕێنێت و سه‌ری ئه‌که‌وێته‌ ناو حه‌وزی دایکی. هه‌موو شتێک بۆ بوونه‌که‌ ئاماده‌ ئه‌کرێت. دوای نزیکه‌ی 40 هه‌فته‌ مناڵه‌که‌ له‌ دایک ئه‌بێت. له‌ نه‌رویج موعه‌ده‌لی کێشی مناڵ له‌ کاتی له‌ دایک بووندا 3،6 کیلۆیه‌.

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no