Intro
Kurdisk • کردی

که‌مێک له‌ مێژووی ته‌ندروستی

له‌ ماوه‌ی نێوان شه‌ڕه‌کان (1918-1940) ته‌ندروستی خه‌ڵک باشتر کرا. بنکه‌کانی ته‌ندروستی دامه‌زران که‌ کاریان کۆنترۆڵی ته‌ندروستی و پێشگرتن به‌ نه‌خۆشىیه‌کان بوو. زۆربه‌ی کاره‌کان به‌ خۆبه‌خش له‌لایه‌ن ژنانه‌وه‌ بوو. زۆر پزیشک و په‌رستار خوێندنیان ته‌واو کرد و ته‌ندروستی بوو به‌ بابه‌تێکی فێربوون له‌ قوتابخانه‌.

داموده‌زگاکان جه‌ماوه‌ریان له‌ سیل و نه‌خۆشىیه‌ گشتىیه‌کانی تر ئاگادار ئه‌کرده‌وه‌، و خه‌ڵک زۆرتر فێری گرنگیدان به‌ پاک و خاوێنی و خۆپارێزی له‌ تووشبوون بوون. داموده‌زگاکان هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تێکی دانا له‌ دژی تف کردن! هه‌ڵمه‌ته‌کانی تر بۆ ئه‌وه‌ن بوون که‌ خه‌ڵک خواردنی به‌سوود بخۆن.

ئه‌مڕۆ گرنگی زۆر ئه‌درێ به‌وه‌ی که‌ ته‌ندروستی باش چىیه‌. ئێمه‌ زۆرمان زانیاری و شاره‌زایی هه‌یه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى نێوان خۆراک، جۆری ژیان و ته‌ندروستی. هه‌روه‌ها ده‌رمان و چاره‌سه‌ری فراوان له‌به‌رده‌ستدان‌ که‌ ئه‌توانن نه‌خۆشىیه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، یان ئاسانتر هه‌ڵبکه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ندێ نه‌خۆشیدا. ده‌رمانی نوێ ڕۆژ به‌ ڕۆژ پێش ئه‌که‌وێت، و ئه‌و نه‌خۆشىیانه‌ی که‌ پێشتر ده‌رمانیان نه‌بوو، ئێستا ئه‌توانرێ چاره‌سه‌ر بکرێن. نمونه‌یه‌ک له‌م نه‌خۆشىیانه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌.

©J.W. Cappelens arkiv©J.W. Cappelens arkiv
گفتوگۆ بکه‌ له‌سه‌ر پێشکه‌وتنی ته‌ندروستی له‌ نه‌رویج له‌م سه‌د ساڵه‌ی دواییدا. له‌گه‌ڵ ووڵاته‌که‌ی خۆت به‌راوردی بکه‌.
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) به‌م شێوه‌یه‌ ته‌ندروستی باش پێناسه‌ ئه‌کات‌: "ته‌ندروستی ته‌نها ئه‌وه‌ نىیه‌ که‌ له‌ نه‌خۆشىیه‌ک به‌ دوور بی یان بێهێزیت نه‌‌بێ، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ حاڵه‌تێکی باشی جسمی، ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا بی." ووتووێژ له‌سه‌ر ئه‌م پێناسه‌یه‌ بکه‌ن. ئایا ئه‌توانین ته‌ندوستىیه‌کی باشمان هه‌بێت گه‌ر له‌م پێناسه‌یه‌ی (WHO) وه‌ ده‌س‌ت پێ بکه‌ین؟

Ansvarlig for disse sidene J.W. Cappelens Forlag AS. Læremidlet er utviklet med støtte fra Utdanningsdirektoratet. Tilbakemeldinger: intro@cappelen.no